ڕاگەیەندراو كۆبوونەوەی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان

14/07/2025


ئەمڕۆ 14 ی تەموزی 2025، بەڕێز سەرۆك مەسعود برزانی پێشوازیی لە بەڕێز باڤڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاندی یاوەری كرد و كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا.
سەبارەت بە ڕووداو و پێشهاتەكان و كێشە و گرفتەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و بەتایبەتیش شایستە داراییەكان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دوای گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە و لێكدانەوەی هەموو ڕەهەندەكان لە ڕووی سیاسیی و ئابوریی و كۆمەڵایەتیی، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەكان چڕبكرێتەوە بۆ چارەسەری كێشە و دابینكردنی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستوردا بە ئاراستەی چارەسەركردن بە هاوئاهەنگیی هەردوولا بهاوێژرێن .
بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی پارتی و یەكێتی بۆئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكان تێپەڕێنین و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی بكەین .
لێرەدا كۆبوونەوە جەختی لەسەر یەكخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق كردەوە كە هاوكار و پشتیوان بن لەچارەسەری ئەم كێشەیە .

ڕاگەیەندراو كۆبوونەوەی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان
🔹ئەمڕۆ 14 ی تەموزی 2025، بەڕێز سەرۆك مەسعود برزانی پێشوازیی لە بەڕێز باڤڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاندی یاوەری كرد و كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا.
🔹سەبارەت بە ڕووداو و پێشهاتەكان و كێشە و گرفتەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و بەتایبەتیش شایستە داراییەكان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دوای گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە و لێكدانەوەی هەموو ڕەهەندەكان لە ڕووی سیاسیی و ئابوریی و كۆمەڵایەتیی، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەكان چڕبكرێتەوە بۆ چارەسەری كێشە و دابینكردنی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستوردا بە ئاراستەی چارەسەركردن بە هاوئاهەنگیی هەردوولا بهاوێژرێن .
🔹بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی پارتی و یەكێتی بۆئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكان تێپەڕێنین و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی بكەین .
🔹لێرەدا كۆبوونەوە جەختی لەسەر یەكخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق كردەوە كە هاوكار و پشتیوان بن لەچارەسەری ئەم كێشەیە .

ژمارەی خوێندراو : 198 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

پڕۆژەی هەژماری من: دوای 31ـی ئاب دابەشکردنی مووچەی نەختینەیی ڕادەگیرێت

زۆرتر

8/12/2026 9:06:00 AM

کێشەی بێئاوی لە سلێمانی و دەوروبەری چارەسەر کراوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

زۆرتر

8/12/2026 8:40:00 AM

زۆرترین خوێنراو