"موچەی مانگی پێنج بە (پاڕانەوە) نێردرا"
حكومەتی كاربەڕێكەر گرفت بۆ موچەی مانگی شەش دروستدەكات
#روون_میدیا
بەپێی ئەو ڕەشنوسی لێكتێگەیشتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستبووە و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندیكردووە، دەبێ هەرێمی كوردستان مانگانە 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات .
بەپێی بەدواداچوونەكانی #روون_میدیا ، جگە لەو 120 ملیار دینارەی بۆ مانگی پێنج ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی كردووە، حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی وەزارەت نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووە .
#روون_میدیا لە چەند سەرچاوەیەكی بەرپرسی حكومەتی كاربەڕێكەرەوە ئەوەی زانیوە، بەبیانوی نەبوونی پارەی پێویست و كەمیی داهاتی ناوخۆ، حكومەتی كاربەڕێكەر نیازی نیە بۆ موچەی مانگی شەش و حەوت و مانگەكانی دواتر، 120 ملیار دینار ڕادەستبكات .
هەروەك بەردەوامیشە لە دروستكردنی كۆسپ و لەمپەر لەبەردەم ڕادەستكردنی نەوت، ئەو دوو سەرچاوەیەی قسەیان بۆ #روون_میدیا كرد دەڵێن "بۆ مانگی پێنج، بە پاڕانەوەی بەشێك لە وەزیرە كوردەكان، بەغدا بەبێ ڕادەستكردنی نەوت، ڕازی بووە بە ناردنی موچە، بەڵام بۆ مانگی شەش و حەوت جیاوازە و، پێناچێت بەبێ ڕادەستكردنی 120 ملیار دینار و تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم بە سۆمۆ، بەغدا قایل بە ناردنی موچە بێت" .
ژمارەی خوێندراو : 20 جار