شارەزایەكی یاسایی: حكومەتەكەی كازمیی مافی سەرپەرشتیكردنی هیچ هەڵبژاردنێكی پێشوەختەی نیە

07/08/2022

زانا ڕۆستایی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شارەزای یاسایی ڕایدەگەیەنێت "حكومەتەكەی مستەفا كازمیی كاربەڕێكەرە و دەسەڵاتەكانیشی بەپێی یاسا سنوردارە، مافی هیچ ڕێوشوێنێكی ستراتیژیی و پێشكەشكردنی هیچ پرۆژەیاسایەكیشی نیە" .
ڕۆستایی دەشڵێت "ئەم حكومەتەی ئێستای عێراق ناتوانێت سەرپەرشتی هیچ هەڵبژاردنێكی پێشوەختە بكات، چونكە كارەبەڕێكەرە و ملكەچ نیە بۆ هیچ چاودێرییەكی پەرلەمان" .
ئەو شارەزا یاساییە ئاماژەبەوەشدەكات "حكومەتی كاربەڕێكەر متمانەی لەم خولەی پەرلەمان وەرنەگرتووە بەڵكو متمانەپێدراوی خولی پێشووە، بۆیە ناتوانێت داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات" .
سەبارەت بە ڕێوشوێنی یاسایی بۆ ئەو دوو حاڵەتەش، زانا ڕۆستایی ئاشكرایدەكات "پێوستە حكومەتێكی كاتیی پێكبهێندرێت كە ئامانجی سەرپەرشتی هەڵبژاردن و ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 بێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران"

ژمارەی خوێندراو : 36 جار

هەواڵی زیاتر