شوجاعیە و کوردە ئازاکە !

لە لایەن محمد حەكیم14/12/2023

محەمەد حەكیم
لە هەموو شەڕەکانی زایـ*ـۆنیزم دژ بە فەڵـ*ـەستیـ*ـنیەکان، گوێبیستی باسی گەڕەکی "شوجاعیە" ئەبین کە بوەتە چقڵی چاوی دوژمن و بەتایبەت كە ڕۆژی ڕابردوو 14 ئەفسەر و سەربازی تێدا کوژرا .
شەڕی گەرم لێرەیە و ڕۆژی ٨ ئۆکتۆبەر زایـ*ـۆنیزم ٦٠ موشەکی پێوە ناو دواتریش بە موشەک و فرۆکە تەختی کردوە، بەڵام نەیتوانیوە زاڵ بێ ئەو گەرەکە داگیربكات .
چەند ڕۆژە ئەم ناوە خواستی لە گوگل لەسەرەو بابزانین بۆ ئەو ناوە نراوە .
ساڵی ١٢٣٩ زاینی بۆ رێگرتن لە هێرشی خاچپەرستان سوپایەکی بچوکی موسڵمانان ڕووبەروی هێزێکی گەورەی دوژمن ئەبنەوە لە دەروەی شاری غـ*ـەزە و لەو سوپایە سوارێکی ئازا هەبوە کە ئازایەتییەکەی بێ وێنەبووە، لەو شەڕەدا دوژمن تێكشکاو ١٨٠٠ تەرمیان بە جێهێشت لەگەڵ ٦٠ سوارو ٢٥٠ پیادەیان لێ بەدیڵگیرا.
لەو شەڕەدا سوارە ئازاکە شەهید بوو، بۆیە دانشیتوانی ئەو کاتی غـ*ـەزە لە شوێنی شەهیدبونی ئەو سوارە ئازایە گەرەکێکیان دروست کرد بە ناوی ئازایەتییەكەوە ئەوەوە .
ئەویش "شوجاعودین عوسمان کوردی"ـە ، گەرەکە ناو نرا گەرەکی شوجاعیە وەکو وەفایەک بۆ کوردە ئازاکە .

وتاری زیاتر