ئەمڕۆ یادی ١٢٨ ساڵەی تەمەنی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکەینەوە. ئەم یادە تەنها بۆنەیەکی مێژوویی نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ تێڕامان لەوەی: کێ مەعریفەمان پێ ئەبەخشێت؟
ئەمڕۆ لەنێوان لێشاوی بێسەروبەری سۆشیال میدیادا، مەترسییەکی گەورە لەسەر عەقڵی مرۆڤ دروست بووە. سۆشیال میدیا جیهانێکی "ڕووکەشە"؛ زانیارییەکان خێرا دێن و خێرا دەڕۆن، بێ ئەوەی هیچ بنەمایەکی فکری بۆ مرۆڤ دروست بکەن.
ئەمڕۆ یادی شکۆ و قورسایی وشەی چاپکراو دەکەینەوە. لەم سەردەمەدا کە جیهانی دیجیتاڵی و سۆشیال میدیا دەوریان گرتووین، پێویستە جیاکارییەکی قووڵ بکەین لەنێوان "زانیاری خێرا" و "مەعریفەی ڕاستەقینە".
بۆچی ڕۆژنامە و کتێب پێشەنگن؟
• قووڵبوونەوە:
کتێب و ڕۆژنامە ، مرۆڤ فێری ئەوە دەکەن بیر بکاتەوە، نەک تەنها وێنە ببینێت ، ڕۆژنامەگەریی ڕەسەن و کتێب، مرۆڤ فێری ڕامان و قووڵبوونەوە دەکەن.
• مەعریفەی ڕاستەقینە: جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان "ئاگاداریی" و "ڕۆشنبیری". سۆشیال میدیا ئاگادارمان دەکاتەوە، بەڵام کتێبە کە پێمان دەگەیەنێت.
"مرۆڤی مەعریفەپەروەر، ڕاستییەکان لەناو دێڕی کتێبەکاندا دەدۆزێتەوە، نەک لەناو بریقەوبریقی پۆستە کاتییەکانی سۆشیال میدیا."
• مانەوە: لاپەڕەی ڕۆژنامە و کتێبەکان مێژوو و ئەزموونن، نەک پۆستێکی کاتی کە بە یەک "سکرۆڵ" ون ببێت.
با لەم یادەدا بگەڕێینەوە بۆ باوەشی خوێندنەوە ، با ڕێگە نەدەین "ڕووکەشایەتی" سۆشیال میدیا، قووڵیی فکرمان لێ بدزێت.
پێویستە ئەم یادە بکەینە دەرفەتێک بۆ داڕشتنی پلانێکی پەروەردەیی، تا نەوەکانمان لە مەترسیی "ونبوون لەناو دنیای دیجیتاڵیدا" بپارێزین ، فێرییان بکەینەوە کە عەقڵ بە کتێب و ڕۆژنامە پێ دەگات، نەک بە شاشە.
پیرۆز بێت ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی.