بردنەوە لە نێوان سوناك و ئەوانیتردا

لە لایەن عوسمان گوڵپی23/06/2024

تەنها چەندڕۆژێکی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا کە بریارە ٤ی ٧ی ٢٠٢٤ بەڕێوە بچێت، کە بەریتانیا تیایدا دابەشکراوە بۆ ٦٥٠ ناوچەی دەنگدان و لە هەر ناوچەیەکەوە یەکێک لە بەربژێرەکان سەردەکەوێت بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان
نوێنەرانی ناوچەکان بەسەر بەریتانیای گەورەدا دابەشبوون، ٥٤٣ کەس بۆ ئینگلەند و ٥٧ کەس سکۆتلەند و ٣٢ کەس بۆ وێڵز و ١٨ کەس بۆ ئیرلەندای باکور
لەم هەڵبژاردنەدا ٤٥٠٠ چوار هەزار و پێنج سەد کاندید ڕکابەری یەکتر دەکەن کە لە نزیکەی ١٠٠ حیزب و گروپی جیاوازن و ئەوە جگە لەوەی ٤٥٠ چوارسەد و پەنجا کاندیدی سەربەخۆ هەن کە لەدەرەوەی هەموو حیزبەکانەوە خۆیان کاندید کردوە و ململانێی سەرکەوتن دەکەن
ژمارەی کاندیدەکانی دیارترین حیزبەکان بەم شێوازەیە،
پارێزگاران کە حیزبی سەرۆکوەزیرانی ئێستا ڕەشید سوناكی تەمەن ٤٤ ساڵە بە ٦٣٥ کاندید چوەتە نێو ململانێی هەڵبژاردنەکانەوە (Conservative)
لە بەرامبەردا حیزبی منافسی پارێزگاران کە پارتی کرێکارانە Labour بە ٦٣١ کاندید بەشداری هەڵبژاردنی کردوە بە سەرۆکایەتی Keir Starmer ی تەمەن ٦١ ساڵ
لیبراڵ دیموکراتەکان بە سەرۆکایەتی Ed Davey ی تەمەن ٥٨ ساڵ بە ٦٣٠ کاندید و ڕیفۆرمخوازەکانیش بە ٦٠٩ کاندید و پارتی سەوزیش بە ٥٨٥ کاندید ململانێی بردنەوەی کورسیەکانی پەرلەمان دەکەن
هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ی بەریتانیا لە چاو هەڵبژاردنەکانیتردا پرسی گەرم و گوڕی زیاتر لە خۆ دەگرێت وەك چۆن لە هەلبژاردنی ڕابردوودا گرنگترین بپرسی بانگەشەکان هاتنەدەرەوەی بەریتانیابوو لە یەکێتی ئەوروپا، ئاواش لە گرنگترین ئەو پرسانەی لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین باسیان لێوە دەکرێت شەڕی ئۆکرانیا و پرسی کۆچبەران و هەڵکشانی بازار و پرسی باج و جەنگی غ زە ن
هەموو ئەم پرسانە بە زیانی حیزبی حاکمی ئيستای بەریتانیا دەشکێنەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە پارێزگاران بە سەرۆکایەتی رەشید سوناک هەڵبژاردنەکان دەدۆڕێنێت لە بەرامبەردا حیزبی کرێکاران و لیبراڵ دیموکراتەکان نفوزیان لە هەڵکشاندایە، بە تایبەت لە کۆتایی کابینەکەیدا ڕەشید سوناک هەندێک رێکاری توندی دژی کۆچبەران گرتەبەر و بە توندی پشتیوانی لە ئیسرائیل کرد، ئەمەش وایکردوە لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستانەیدا خەلکی موسلمانی ئەو وڵاتە و ئەوانەشی دژی جەنگی ئۆکرانیا و ئی سرائی ل و غ زەبوون لە کۆبونەوەکانیاندا بە ڕوونی بانگەشە بۆ ئەوە بکەن کە دەنگ دژی حیزبی حاکمی ئیستا بدرێت
ئەوە وێڕای چەندین هۆکاریتر کە وایکردوە چانسی حیزبی پارێزگاران کەم بکاتەوە بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا، تاکە رێگا بۆ مانەوە لەبەردەم سوناکدا بەدەستهێنانی زۆرینەیە چونکە لە ئەگەری ئەوەی کە هیچ هێزێک نەتوانێ بە تەنها زۆرینە بەدەست بهێنێ ئەوا چانسی پارتی کرێکاران زیاترە بۆ هاوپەیمانێتی لەگەڵ لیبراڵەکان و هێزەکانیتردا
عوسمان گوڵپی

وتاری زیاتر