محمد شیاع سودانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستانیکرد، سەردانەکە لە کاتێکدایە کە هێزە عێراقیەکان و محمد شیاع سودانیش بە قۆناغی پێش بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا تێدەپەڕن و خۆیان بۆ ئەو پرسە ئامادە دەکەن، بۆیە بۆ هەرێمی کوردستان هەر هیوا هەڵچنینێك لەسەر بنەمای ئەم جۆرە سەردانانە لە کورت بینی سیاسیەوەیە، ئەوە لە کاتێکدا پێکهاتە و سیاسیەتی پێکهێنانی کابینەکانی حکومەتی عێراق بەجۆرێکە کە بڵێین ئەوەی واجیهەی حکومەتی عێراقە محمد شیاع سودانیە نەك ئەوەی بڕیاردەدات، چونکە بڕیارەکانی حکومەتی عێراقی لای ئیتاری تەنسیقین و لە نێویشیاندا ئەوەی بڕیار دەدات و دەکرێت پێی بوترێت سەرۆکوەزیرانی سێبەر نوری مالکیە.
بۆیە شیاع سودانی لە سەردانەکانیدا تەنها قسەی مەتاتی هیوا بەخشی کردوە نەك قسەیەك کە لێکەوتەی هەبێ و بڕیاری بەدوادا بێت، هەر بۆیە لە کۆبونەوەکانیدا سەبارەت بەو پرس و گرفتانەی کە گرنگن و دەیخاتە بەردەم بڕیار و بەرپرسیارێتیەوە، لەبری بریاردان و چارەسەر تائکیدی لەوە کردوەتەوە کە ئەو پابەندە بە سیاسەتی ئیتاری تەنسیقیەوە، ئەمەش پێمان دەڵێت راستە سودانی سەرۆك وەزیرانە و پێگەی هەیە و بەدوای ئەوەشەوەیە کە بیپارێزێ بەڵام بڕیار لای ئەو نیە و تا ئێستاش لە ئاراستەی سیاسی شیعەدا بەدیلی نوری مالکی دروست نەبوە و ئەوەی بڕیار دەدات ئەوە
ئەم جۆرە سەردانانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق جگە لە نمایشێکی سیاسی و حکومی پێش هەڵبژاردن هیچ شتێکیتر نین، ئەوە لە بەر ئەوە نا کە حکومەت لە عێراقدا لاوازە بەڵکو لەبەر ئەوەی، ئەوەی سودانی کردە سەرۆکوەزیران ناکۆکی و پێکنەهاتنی بەهێزەکان بوو، چونکە سودانی باش دەزانێت خۆی و حیزبەکەشی پێگەی جەماوەریان لاوازە بەدوای دەرگای بەهێزبوندا دەگەڕێت، بەڵام لێرەدا دەبێت بڵێین ئایا سیاسەتی مالکی دەهێڵێت کەس لەو بازنەیەدا بەهێز ببێت لە کاتێکدا بەهێزی و هاتنە پێشەوەی هەر کەسایەتیەکیتر پێگەی خۆی لاواز دەکات؟ بۆیە سیاسەتی نوری مالکی و چۆنیەتی مامەڵەی لەگەڵ سیاسەتی ئێران لە عێراقدا پێماندەڵێت کە خواستی مانەوەی مالکی بەو بەهێزیەوە بۆ قۆناغی داهاتوو بەهێزە، تەنها لە یەك حاڵەتدا نەبێت ئەویش پەیوەندی بە گۆرانکاری پێگەی ئێرانەوە هەیە لە عێراق نەك هێزە ناوخۆییەکان
بۆیە نە سەردانی سەرۆك وەزیران و نە وەزیری دارایی هیچ کاریگەریەك لەسەر گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دروست ناکەن، ئەوەی کە کاریگەری دروست دەکات ئەو پەیوەندیانەن کە لەگەڵ ئیتاری تەنسیقی بەتایبەت نوری مالکیدا هەن، ئەوانەش لە بەردەم کاریگەری هەڵبژاردنی داهاتوون و لە ئێستاوە کار لەسەر بەرە و دۆستایەتی دوای هەڵبژاردنی عێراق دەکرێت
عوسمان گوڵپی