کەتەلۆکی کارکردنی دادگای فیدراڵی لە تاران چاپکراوە

لە لایەن عوسمان گوڵپی04/07/2024

کەتەلۆکی کارکردنی دادگای فیدراڵی لە تاران چاپکراوە
یەکەم/ گەر سەرنجی سیاسەتی حەلبوسی حیزبەکەی بدەیت لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەدەرەوەی ئەو هێز و هاوپەیمانیانە بوو کە لەگەڵ ئاراستەی ئێرانین، بەتایبەت لە دوای کۆتا هەڵبژاردن و سێ کوچکەی(سەدر و بارزانی و حەلبوسی)بەتەواوی ئیرانیان نیگەران کرد، بۆیە ئێران زۆر سادە بەڵێنی تەمبێکردنیانی بە هێزە دۆستەکانیدا
بەجۆرێک کە وێڕای ئەوەی سەدری کەنار خست و بارزانی و حەلبوسی رازیکرد بە بەشداری حکومەت بەڵام ئەمە وای نەکرد کە تۆڵەیان لێ نەکاتەوە
دواجار کارتی دادگایان بەکارهێناو حەلبوسیان لە سەرۆکی پەرلەمان بە کیتابێک کۆتایی پێهێنا، بەوەشەوە نەوەستان تاوتوێی هەڵوەشانەوەی حیزبەکەیان دەکرد، تا دەگاتە هەمان چارەنوسی تارق هاشمی، بەڵام حەلبوسی زۆر وریایانەتر توانی سەردانێکی تاران بکات و هەموو شتێ ئاسایی بکاتەوە، بە تەوبەکردنێك، دوای گەرانەوەی لەتاران ئیتر دادگا هەموو رێکارەکانی وەستاند و کۆتایی بە نایاربونی هێنا و وەك بلێی نەبا بوبێ و نەبۆران
دووەم/ مووشەک بە موشەکی ئەوت خۆت لادە موسادی لێیە، لە بەغداش دادگای فیدراڵی تەنگی پێ هەڵچنی بوو، بە جۆرێک کە هەندێک وردە پەرلەمانتار باسی ئەوەیان دەکرد کە پارەکانیان بلۆک دەکەن و فەرمانی گرتنیان بۆ دەردەکەن، ئەمە حاڵی پارتی بوو، هەر چەند پارتی دەیوست و هەوڵی زۆریدا نەچێتە تاران و کیشەکان چارەسەر بکات، بەڵام نەیتوانی و ناچار نێچیرڤان بارزانی و هەندێك بەرپرسی کارتۆنی چونە تاران، لێکەوتەی سەردانەکە رێککەوتنی تاران و پارتی بوو بەو شێوازەی تاران دەیەوێت، هێشتا نێچیرڤان بارزانی نەگەرابویەوە هەڵوێستەکانی بەغداد گۆڕان، دادگاش چوە سوری متبونەوە، ئێستا هەمان ئەو دادگایە و ئەو بەرپرسانەی دژی پارتی بوون پێشوازیان لێکرد و چونەوە نێو رێککەوتن لەگەڵ پارتی، بۆیە تا ئەو رێککەوتنەی پارتی و تاران و هێزە شیعیەکان بەردەوامبێ تەنانەت پارتی بکێشێ بەسەر دادگاکەشدا خۆیانی لێ تێناگەیەنن
ئێستا کاتی ئەوەیە بلێی لە هەرێم و عێراق خوێکە گەنیوە گۆشتەکە عەیبی نیە و شتێکیش نیە ناوی دادگا و دامەزراوەی دەوڵەتی بێت، مەگەر لەو کاتانا کە ئیعازێك بێت و بلێن فەرمون کاری خۆتان بکەن بەپێی ئەو کەتەلۆکەی کەلە تاران چاپکراوە

وتاری زیاتر