ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەدانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لە سەردانەکەشیدا بە خورماڵدا تێپەری
لە کاتی تێپەڕیندا ژمارەیەک گەنج لەسەر رێگەکەی بوون چەند داخوازی و ناڕەزاییەکیان دەربریوە، گەنجێکیان لەو گەنجانە چەند هێلکەیەکی گرتۆتە ئۆتۆمبێلەکان، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش کە ژمارەیەک چەکداری تێدابوە وەک پاسەوانی سەرۆکی حکومەت شوێن گەنجەکە دەکەون لێیدەدەن و ئیهانەی پێدەکەن
لە بەرامبەردا لە هەڵەبجەو هەورامانیش لە لایەن یەکە ئیداریەکان و ژمارەیەک هاوڵاتیەوە پێشوازی لێکراوە، ئەمەش سروشتی حکومرانی مەدەنیە چۆن پێشوازی لەوانە دەکات کەرێزی دەگرن دەبێت زیاتر گوێ لەوانە بگرێت کە ڕەخنەی لێدەگرن و نارازین، ئەگەر بەراستی ئێمە حکومڕانین؟!،
لە راستیا ئەم جۆرە نارەزاییە مەدەنیانە لە تەواوی وڵاتانی دنیا بونیان هەیە و هەندێک جار هێلکە بارانی هەندێک سەرۆکی وڵاتان کراوە کە توانای تەختکردنی چەندین وڵاتیان هەیە و ئاواش مامەڵەیان لەگەڵ هێلکە گرەکان نەکردوە
ئەوەی کە پرسیارە جدیەکەیە ئەوەیە دەبێت سەرۆکی حکومەت لێپرسینەوە لەو چەکدارانە بکات و پێیان بڵێ کارێکی مافیایانەتان کردوە، مامەڵەکردن لەگەڵ گەنجێکی خێر لەخۆنەدیوی دانەمەزراوی یەم وڵاتە کە دەیان کێشەی هەیە ئاوا ناکرێ، دەبێت یان لێرە نارەزایی دەربڕێ و داوای مافی بکا یان دەبێ لە ئیجە بخنکێ،
گەر یەکێکیش بلێ ئەم گەنجە نێراوە و دەستە و چی و چی ئەوا هەر نابێتە پاساوی ئەو مامەڵەیە و رێگەیتر هەیە و دەبێت رۆلی یاسا و دامەزراوەی فەرمی لەوێوە دەستپێبکات
گەر دەوروبەری سەرۆکی حکومەت ئاوا مامەڵە بکەن ئەوا ئێمە نەدادگامان پێویستە و نە پۆلیس و نە هیچ، هەرکەس دەسەڵاتی هەبوو ئەویتر تێهەڵدان بکات و تەواو،
بۆیە دەبێت ئەو تەسەروفانەی ئەو چەکدارە کردویانە بە لادان لە یاسا سەربازیەکان و کردەوەی مافیاگەریانە بناسرێن و ئەو شوێنەش بەوڵاتی نەبونی یاسا ناوبهێنرێت