دابان محەمەد: بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی جۆرێکی ترە لە تاڵانی زەوی و زار

05/09/2022

ڕوون میدیا
دابان محەمەد پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت:
- بارتەقای داگیرکاری و گەندەڵی زەوی و زار لە سلێمانی، دەستدرێژی و گەندەڵی و داگیرکاری لە پرۆژەکانی وەبەرھێنانی سلێمانیدا ھەیە (( ڕەگەز گۆڕین، فراوانکردن، زیادەڕەوی و داگیرکردنی زەوی و زاری نزیک و ناو پرۆژەکان)) بەبەھای سەدان ملیۆن دۆلار وەبەرھێن سودمەند بون لێی .
- دەستەی وەبەرھێنان ناوی ژمارەیەک پرۆژەی بڵاوکردەوە، کە مۆڵەتیان نیە و داوای لەخەڵک کرد کڕین و فرۆشتن یەکەکانیان نەکەن، ئێستاشی لەگەڵ بێت گوێیان لە کەس نەگرت و لە جێبەجێکردندان، ناوی پڕۆژەکان ڕوونن، وەبەرھێنەرەکانیش ڕونتر. ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوامن بێ ئەوەی حساب بۆ خەڵک و حکومەت بکەن .
- تێرمیناڵی نوێی سلێمانی بە ھەموو ئەو ڕاستیانەی لەسەری وتران، ئێستا دەیان پێشانگای ئۆتۆمبێلی بە زیادەڕۆ لەسەر دروستکراوە و ھەندێکیان بە پارەی خەیاڵی فرۆشران " ھاوڵاتیەکی ھەژار مەترێک زیادەڕەوی دەکات، دەچنەسەری و دەیڕوخێنن" .
- پرۆژە ھەیە دوو باڵەخانەی زیادەی فرۆشتوە بە ٢٠٠ خێزان، خەریکی باڵەخانەی سێیەمە، ھێشتا ڕەزامەندی ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنانی نیە!
- شوێنی خەزانی ئاوی سلێمانی، بەناوی وەبەرھێنانەوە دراوە بە خەڵک، کە موحەرەماتی ئاوەڕۆی سندوقی و پردێکی یەکتر بڕی تێدایە "تەنیا ئەرزی شارەوانیە لەو سنورە مابێتەوە"
بەناو وەبەرھێن ھەیە، ھەزاران خێزان و خەڵک، کە بەشداری پرۆژەکانیان کردوە "عەلوە، خانو و شوقەکانی" زەرەرمەند بوون و تەنیا کەسێکیش نەبوە سودی لێبینیبێت، کەچی دەڵاڵی بۆ دەکرێت و چاوی لەسەر چەندین زەویی نایابی تری سلێمانیە بیدرێتێ!
بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی، بۆ نەھێشتنی ڕۆتین، بەرتیل و سەرانە و ڕایی کردنی پرۆژەکانی وەبەرھێنان بە ڕوکەش کاری باشن، بەڵام ئەم ھەڕەشە و چاوسورکردنەوانە ئەگەر لێپرسینەوە و سزادانی وەبەرھێنەرانیشی لەگەڵدا نەبێت، جۆرێکی ترە لە تاڵانی زەوی و زاری سلێمانی.






ژمارەی خوێندراو : 185 جار

هەواڵی زیاتر