مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی و خوشكی رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی وەڵامی كامیل حاجی عەلی دەداتەوە كە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خۆی وەكو رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان ناساند.
ڕوون میدیا
_ بەداخەوە ئەوەی ڕوی دا هەمومان پێمان ناخۆش بو زۆر هەوڵمان دا نەگاتە ئەو ئاستە بەڵام دیارە فشارێکیان لەسەر بوە بۆیە بەپەلە پروسکەنەوەستان بەدیار وەڵامی زانایانی بەڕێز وکۆبونەوەی شورا
1_ من وەکو خۆم دژی بەستنی کۆنگرە بوم بەشاهیدی هەمو ئەندامانی شوراومەکتەبی سیاسی وبەئاشکرا لەناوحیزب هەڵوێستی خۆم ڕاگەیاند چونکە بەپێ ی پەیڕەو کۆنگرە لەکاتی ئاسایی دا چوارساڵ جارێک دەبەسەترێت ئەم چوارساڵە لەهەمو جیهان یش دا ئاسایی نەبو بەهۆی پەتای کرۆنا وهەم بەهۆی بڕینی بوجەی ئەحزاب کەبەدرێژایی ئەوچەندساڵە ئەندامی سەرکردایەتی ومەکتەب سیاسی معاشیان نەبوەو بە خۆبەخش کاریان کردوە هەروەها ئەم واقیعەیشم لەبەرچاو بو کەئەوانەی زۆر داوای کۆنگرە دەکەن دوایی بەدەرنجام ڕازی نابن وقبوڵی کەوتن ناکەنوئەتۆرێن وبزوتنەوەش بەرگەی تۆرانی چینێکی تر ناگرێ .
2بەڕێز حاجی کامیل زۆر سوربو لەسەربەستنی کۆنگرە وهەمو دانیشتنێک باسی کۆنگرەی دەهێنایە ناوەو وەکو دەستەی کارگێڕی خۆی لیژنەی ئامادەکاری دیاری کرد وە هەر خۆیشی سەرپەرشتی دەکردن و تەنانەت بێ پرسی شوراو لیژنەکەش هۆڵی گرتبو ئێمە میوان بوین کە ڕازی بوین بە کۆنگرە لە شورا مەرجمان داناکەدەبێت هەمومان ئیمزای کەین بزوتنەوە هێڵی سورەنابێت کەس واز بهێنێت
وکاک کامیل نوسی ئەگەر ڕێژەی دیاری کراوم نەهێنا ڕابەری م ناوێ شورایش هەموی وتی کەواتە ئەگەر حاجی کامل دەنگی پێویستی نەهێنا جەنابی ڕابەر دەبێتەوە بەڕابەر بەم شێوەیە ئیتیفاقمان کرد وئەم قسەیە سەدان جار پێش کۆنگرە کراوبڵاویش بویەوە لەڕاگەیاندن ئەگەر کاک کامیل دەرنەچو حاجی عرفان دەبێتەوە بەڕابەر بس چونکە ئەوەندە دڵنیا کرابویت لەدەرچونت گوێ ی پێ نەدا ئێستا کەدەرنەچوە جادەڵێ بۆچی حاجی عرفان ڕابەرە ئەی ئەگەر حاجی کامیل دەرنەچو تەواو بوە کێ ڕابەر بێت ؟
ئەی لەکۆنگرە پێشنیاری پۆستی سەرۆکی شورات بۆ کرا
بۆچی هیچت نەوت ؟
لەهەمو کۆنگرەکانی بزوتنەوە یان ڕاستەوخۆ لەکۆنگرە هەڵ دەبژێررا یان لە شورا .
ئێستا جەنابی حاجی عرفان هەم لەکۆنگرە خرایە دەنگدانی ئاشکرا بەئامادەبونی حاکم ولیژنەی یاسایی کۆمسیۆن وبەزۆرینەی دەنگ هەڵبژێررا وهەم لەیەکەم دانیشتنی شورا دەنگی لەسەردرا وبەکۆی دەنگ هەمو شورا بەیعەتی پێ دراوە .
3 کێ بێت لەپرنسیبی حیزبی نەزانێت کە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە تەنها ناوێکە لەهۆڵی کۆنگرە وڕۆژانی کۆنگرە بەکاریەت و ڕەسمیەتی هەیە بەتەواوبونی کۆنگرە بەکۆتایی بەکارەکانی یەت لیژنە نامێنێت وتەواو ئێستا دوای 8مانگ ئەم ناوە بەپێ ی چ ماددەیەک وبۆچمەبەستێک؟بەکاردێت؟
4 ئێمە وەکو ڕێزێک بۆ کاک حاجی کامیل پێشنیاری سەرۆکی حیزبیش مان بۆ کرد وجەنابی ڕابەر زۆر نەرمی نواندوە هێشتا لەگفت وگۆدا بوین کەچی بەداخەوە یەک لایەنە وبێ ئاگاداری زانایان و لیژنەی موساڵەحە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی دەرکەوت کەهیچ لەئاستی ئەودا نەبو .
5 ئەوانەی تریش کەلەدەوری کاک حاجی بون نەئەندامی کۆنگرە بون و نەکاندید بون وهیچ مافێکی تانە دانیان لە،کۆنگرەنیە بۆدەبێت ئەوگاڵتە جاریە شەرعی بێت ؟بەپێ ی چ بنەمایەک ؟
6 هەندێک کەس زۆردەمێکە خەریکی خۆساغ کردنەوەی خۆیەتی وسەری بەهەمو کونێکدا کردوە حیزبەکەی بۆتەمل وهەتا لەناو بزوتنەوەبو بەئەندامێتی کاک حاجی کامیل بۆ مەکتەب سیاسیش ڕازی نەبون وکەئێمە کردمانە وەزیر زۆریان پێ ناخۆش بو بەشایانیان نەدەزانی کەچی ئێستا ختوکەی کاک حاجی ئەدەن ،بۆ مەرامی،خۆیان .
7 ناولۆگۆ وئاڵای حیزب مافی پارێزراوە وهیچ کەسێک نەبەشەرع ونەبەقانون بۆی نیە ئەوناوە بەکاربهێنێت .
8سوپاس بۆ خوا هەمو سەرکردایەتی ومەکتەبی سیاسی سەرجەم مەڵبەندەکان وئۆرگانەکان یەک دەنگ ویەک هەڵوێستین وئەوگاڵتە جاڕیە ڕەت دەکەینەوە
وئاساییە ئەوانەی کەدەرناچن داخی دڵیان بڕێژن
بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە لەم مانگە پیرۆزەدا کەمانگی مەولود ویادی لەدایک بونی سەروەروەری مرۆڤایەتیە وئالەم کاتەدا کە ئیسلام کراوەتە بەر پەلاماروتیغی ناحەزانی کاتی ئەوەنەبو موسوڵمانان وئیسلامخوازان نائومێد بکرێن وشەڕی پلەوپۆست بکرێت وخوێنی شەهیدان وفرمێسکی دایک وخوشکان و خەباتی پێشمەرگە دێرینەکان لەبەرچاونەگیرێت .
زۆر بەداخەوەم کەناچار بوم ئەم جەرح وتەعدیلە بکەم
وئامادەیشم دەست لەپلەوپۆست هەڵگرین لە پێناو برایەتی ویەکڕیزی
ژمارەی خوێندراو : 687 جار