ناحییە نوێیەکانى هەرێمى کوردستان بناسە

15/12/2023

حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ناحیەی تازەی بڕیاردا
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار ناحیەی تازەی لە سنووری پارێزگای هەولێر هێنایە کایەوە کە بریتین لە:-
١-هێنانە کایەی ناحیەی کۆڕێ و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
٢-هێنانە کایەی ناحیەی بەستۆڕە و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
٣-هێنانە کایەی ناحیەی بناری سەفین و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
٤-هێنانە کایەی ناحیەی بێستانە کە ناوەندەکەی گوندی بێستانە دەبێت و ترازاندنی لە قەزای دەشتی هەولێر .
هەر لە چوارچێوەی ئەم فەرمانەدا ژمارەیەک ناحیە و گوندیش سنووری ئیداری نوێیان بۆ دیاری کراوە کە پێشتر لە سنووری قەزاو ناحیەی دیکە بوون بەم شێوەیەی خوارەوە:-
١-ترازاندنی ناحیەی دارەشەکران و بە تەواوی گوندەکانیەوە لە سنووری قەزای خەبات و لکاندنیان بە قەزای پیرمام .
٢-ترازاندنی گوندەکانی(شیوەپیران،ڕەسول بچکۆل) لە ناحیەی شۆڕش سەربە قەزای کۆیە و لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە.
٣-ترازاندنی گوندەکانی(کانی بزرە،ڕولکە،هەیتە کوژە، شاقازی، حەسەن موتریب، سۆفی برایم، پونگینە، میرەکانی خدر، چالەگردەرە، ئازیانە، قەشقە، خوڕخوڕ، دووشیوان، پەلکانە لە قەزای قوشتەپە، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر .
٤-ترازاندنی گوندەکانی(بێستانەی گەورە، سەرمەزرا، بێستانەی بچوک، ئۆمەرە سۆر) لە قەزای دەشتی هەولێر، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر.
فەرمانەکە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە بریتییە لە ڕێکەوتی ١٤ی١٢ی٢٠٢٣.

ژمارەی خوێندراو : 980 جار

هەواڵی زیاتر