هەفتەی داهاتوو یەکەم بارانی پایز دەبارێت و ناو بەناویش ھەورە بروسکە و بارانی پچـڕ پچـڕی پـایزە دەبارێت

01/09/2024

هەفتەی داهاتوو یەکەم بارانی پایز دەبارێت و ناو بەناویش ھەورە بروسکە و بارانی پچـڕ پچـڕی پـایزە دەبارێت.
ئاراز جەبار، شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە:
لە ئەمڕۆوە پاییزی کەشناسی لەنیوە گۆی باکوری زەوی دەستپێدەکات، کە لە ڕوانگە فەلەکیەکەوە وەرزی پایز لە 21ی (ئەیلول/9) دەستپێدەکات و لەوکاتەوە بەگشتی کەشوھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ماڵئاوایی لە وەرزی ھاوین دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سەبارەت بە پلەکانی گەرما بەدرێژای ئەم ھەفتەیە لە کاتەکانی رۆژدا لە ئاستێکی جێگیردا دەمێنێتەوە، بەڵام لەشەواندا کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە ماوەکانی ڕابردو.
ئه‌و شاره‌زای كه‌شناسییه‌ باسی لەوەشكرد، بەگوێرەی پێشبینیەکان ھەفتەی داھاتو لەنێوان 7 بۆ 10ی ئەم مانگە ئەگەری یەکەمین بارانی ئەمساڵ ھەیە بۆ سەر ناوچەکانمان کە ئەوەش لە ئەنجامی دروستبونی نزمە پاڵەپەستۆیەکە لەسەر دەریای ناوەڕاست و ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەشوھەوای وڵاتانی شام و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت.
ئەوەشی خستەڕو، هاوكات بارستە ھەوایەکی شێدار لە دەریای سورەوە بۆ سەر بەرگەھەوای ناوچەکە جوڵەدەكات، ئەوەش دەبێتە ھۆی دروستبونی حاڵەتێکی ناجێگیری کەش کە لەو ماوەیەدا ناوبەناو دەبێتەھۆی چالاکبونی ھەورە بروسکە و بارانی پچڕ پچڕی پایزەیی لە شوێن و کاتی جیاجیادا وە نزمبونەوەیەکی کەمیش لە پلەی گەرمی.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 66 جار

هەواڵی زیاتر