لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاوکرایەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم
لە رۆژی سێشەممە، 17ـی مانگەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە وتا رۆژی دووشەممە، 23ـی مانگ دەخایەنێت
هەر مووچەخۆرێک لە سیستمی بایۆمەتری خۆی تۆمارنەکردووە، "مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت."
ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلە)ی لەسەر دراوە "هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان."
تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (مانگی 11) کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە "بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان
ژمارەی خوێندراو : 89 جار