دەنگی كۆمەڵی دادگەریی بۆچی لە دەنگدانی تایبەت كەمیكرد؟

10 کاتژمێر پێش ئێستا


#روون_میدیا

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەڵبژاردنەكەی ساڵی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان لە دەنگدانی تایبەت "1979" دەنگی هەبووە، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا "1338" دەنگی هێناوە .

جیاوازی دەنگی كۆمەڵ لە دەنگدانی تایبەت لەنێوان هەردوو هەڵبژاردنەكەی "2024" ی پەرلەمانی كوردستان و "2025" ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق "641" دەنگە .

#روون_میدیا ئەو پرسیارەی ڕووبەڕووی هەریەكە لە مەكتەبی هەڵبژاردن و دەزگای پاسەوانییەكانی كۆمەڵ كردەوە .

بەپێی ئەو بەڵگانەی لەو دوو ئۆرگانە فەرمییەی كۆمەڵی دادگەرییەوە بە #روون_میدیا دراوە، ئەو حزبە زیاتر لە "600" كارمەندی هەیە كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە وەك "پۆلیسی پاسەوانی" بۆ پاسەوانیی بەرپرس و بارەگاكانی كۆمەڵ دامەزرێنراون و سەربە وەزارەتی ناوخۆن .

بەڵام بە بڕیارێك بەرلە هەڵبژاردنەكە، ناوی ئەو "600" كەسە لە دەنگدانی تایبەت دەرهێنراون و، خراونەتەوە ناو لیستی دەنگدانی گشتیی .

مەكتەبی هەڵبژاردن و دەزگای پاسەوانییەكانی كۆمەڵ پێیانوایە، حزبەكەیان لەناو دەنگدانی تایبەتدا، دەنگەكانی خۆی پاراستووە، ئەوەی بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ژمارەكە، دەرهێنانی ناوی پاسەوانییەكانیانە لە دەنگدانی تایبەتەوە و ناردنیانە بۆ دەنگدانی گشتیی .

شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێكدا، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی کۆمەڵ وتی "لیستی کۆمەڵ سەرەرای ئەو فشارانەی لەسەر هێزە ئەمنییەكان هەبوو، ژمارەیەکی بەرچاو دەنگی بەدەست هێناوە، سەرەڕای ئەوەی هیچ ئەندامێکی کۆمەڵ لە ناو هێزە ئەمنیەکان نەبوون و گواسترانەوە بۆ دەنگدانی گشتی".

لە ڕاگەیەندراوەكەی كۆمەڵدا هاتبوو "هیوادارین هاوڵاتیان بەجیاوازی بیرورایان لەڕۆژی دەنگدانی گشتیی بچنە بەردەم سندوقەکان و دەنگی خۆیان بەکۆمەڵی دادگەریی بدەن

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر