سبەینێ بەفر شارەکانى هەرێم دادەپۆشێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی لە  درەنگانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆڵێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکە، سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک و بەشەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان بۆ ناوچەکانی دیكمه‌ درێژدەبێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایی با لەسەر خۆ ده‌بێت و له‌ نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکورى ڕۆژهەڵات ده‌بێت و مەوداى بینین له‌ نێوان 7 بۆ 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
به‌پێی كه‌شناسی، سبەى هەینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری  لەگەڵ  شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەمی ناوچەکەمان دەگرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بەفربارین لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممە دەستپێدەکات لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و  سەنتەری شەنگال و چیای شەنگال پاشان درێژدەبێتەوە بۆ بەشەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، سەنتەری پارێزگاکان (هەولێر سلێمانی هەڵەبجە ) و قەزاو ناحیەکان و تەنانەت بەشێک لە سەنتەری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانیش بەفر بارینی دەبێت، شەپۆلی بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سنورییەکان بەهێز دەبێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هەندێك کات لەگەڵ بەفربارین نمە بارانیش دەبێت لە هەندێك ناوچە، کەمبونەوەی مەودای بینین لە کاتی بەفر بارین بۆ کەمتر لە  یه‌ك کیلۆمه‌ت و کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان لە شەوی هەینی هەمان ڕۆژ کۆتایی دێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 3 پلەی سیلیزی
پیرمام : -1  پلەی سیلیزی
سۆران : -1  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  -4 پلەی سیلیزی     
سلێمانی :  1 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 2 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی 
دهۆک : 1  پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 3  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 2  پلەی سیلیزی

ژمارەی خوێندراو : 78 جار

هەواڵی زیاتر