وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەكەی هەمووار كردەوە

23/08/2022

پاش راپۆرتەكەی روون میدیا و لەسەر داوای خوێندكارانی دكتۆرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەكەی هەمووار كردەوە
روون میدیا
وەزارەتی خویندنی بالاو توێژینەوەی زانستی لە كۆنوسی ژمارە 5ی ئەنجومەنی وەزارەت برگەیەكی رینماییەكانی خویندنی دكتۆرای بە سیستمی بۆڵۆنیا هەمواركردەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكردبوو" پێویستە خویندكاری خویندنی باڵا دوو توێژینەوەی هەڵهێنجراوی تێزی دكتۆراكەی بڵاو بكاتەوە. یەكێكیان لە گۆڤارە زانستیەكانی زانكۆكانی كوردستان و دوومیان لە گۆڤاریكی موحەكەمی دەرەوەی وڵات بڵاو بكریتەوە" ئەم رینماییە بۆ زانستەمرۆڤایەتیەكان هەموار كراوەتەوە و خویندكار دەتوانیت "دوو توێژینەوەكەی لە گۆڤاری زانكۆكانی كوردستان بلاو بكاتەوە" وەك لەهەمواری رینماییەكەدا ئاماژەش بەوە دراوە" ئەمەش لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری سەبارەت بە قوتابیان و خویندكارانی دكتۆرای زانستە مرۆڤایەتیەكانە".

 

لە خوارەوە راپۆرتەكەی روونمیدیا ببینە

ژمارەی خوێندراو : 453 جار

هەواڵی زیاتر