مالیکی.... ئەو پیاوەی سەدر و پارتی و حەلبوسی سەرگەردان و گرفتار کرد..!!

لە لایەن دڵشاد مەجید07/07/2022


(بەشی دووەم) لینكی بەشی یەكەمی لە كۆمێنت دانراوە.
لەگوتاری پێشووتر وەک سەرەتایەک باسی توانای بڕیار و ھێز و دەسەڵاتی مالیکی و چواچیوەی بەھێزی حزبی دەعوەومان کرد .
جا ئەو توانای بڕیاردانە ھەر لێکەوتەیەکی باش یان خراپی لێبکەوێتەوە، ئەوە ناوەڕکی بابەتەکەم نیە، ھەروەھا خرابی و باشی کەسایەتی مالیکیش ئەسلی مەوزوع ، مەترەح نیە.
لێرەوە دەمەوێ وەڵامی ئەو تایتلە بدەمەوە کەچۆن مالیکی توانی ھاوپەیمانی سێ قۆلی سەدرو پارتی و حەلبوسی سەرگەردان و لەبار ببات؟
- سەدر ھەوڵی زۆری دا کە شەخسی مالیکی پەراوێز و گۆشەگیر بکات و بەتەنیا لەگۆرەپانەکە سەرگەردانی بکات و بیھئڵێتەوە.
کێشەی سەدر لەگەل مالیکی ئەوەندەی کێشەکەی شەخسی و تۆلەکردنەوە بوو لەمالیکی و حزب دەعوە، ئەوەندە ئامانجی پێک ھێنانی حکومەتی نیشتمانی و دژە گەندەڵی نەبوو.
چونکە خودی سەدر خۆی ھاوپەیمانی لەگەل دووگەورەترین ھێزی گەندەڵی کوردی و سونی کردبوو، وە ئامادەش بوو ھەموو ھێزەکانی چواچیوەی ھەماھەنگی جگە لەمالیکی لەو حکومەتەی جێ بکاتەوە کەئەوانیش گەورەترین ھێزی گەندەڵی و میلیشییایین.
جگەلەمە بەڵکو سەدر پلانێکی ھاوبەشیان لەگەڵ پارتی داڕشتبوو ، دەیانوویست دوای دامەزراندنی حکومەتەکەیان، مالیکی بدەنە دادگا، تۆمەکانی سەدر بۆ ماليكي کوشتن و زیندانی کردنی ئەندامانی سوپای مەھدی بوو لە ٢٠٠٨، تۆمەتەکانی پارتیش بۆ مالیکی تۆمەتی بڕینی بەشە بوودجەی ھەرێم بوو.
- لێرەوە مالیکی ھەموو تواناکان و ھەنگاوەکانی گرتەبەر تا ئەو ھاوپەیمانیە سێ قۆڵیە لەباربەرێت و نەگاتە ئامانج.
ئەو ھێزانەی چواچیوەی ھەماھەنگی وەک ھادی عامری و ھاوئاوازەکانی سەربە ئێران ئامادەبوون بچنە ناو ھاوپەیمانیەکەی سەدر، بەڵام کاتێ مالیکی ئێران لەو ھەوڵە ئاگادار دەکاتەوە، بەناچاری پاشەکشە دەکەن و بەناچاریش لەسەنگەری مالیکی دەمێننەوە.
- لەبەرامبەر ئەمەش سەدر تەوازنی سیاسی لەدەست دەدات و ناسیاسیە ئەو ھێزانە بەبەرەی گەندەڵ ناو دەبات. مەبەستیشی مالیکی بوو.
بەڵام مالکی زۆر سیاسیانە ھیچ کاردانەوەیەکی لەبەرامبەر ئەو لێدوانانەی سەدر نەنواند.
بەمەش توانی دووئامانج بپێکێ.
١- بەرەی چوارچیوەی ھەماھەنگی تۆند بکات و ڕێکا و بەرنامەکانی سەدر لەپەرلەمان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران لەبابەرێت.
٢- ئەو ھێزانەی بەگەل سەدریش کەووتوون دووڵیان بکات، لەوەی کەناکرێت سەدر بۆ ململانێی شەخسی خۆی ئێمە بەکار بھێنێت و بمانخانە بەرەیەک کەدژی بەرەیەکی چەکدار بین، کەدەتوانن سەرئێشەی زۆر بۆ کورد و سونە دروست بکەن. لەوماوەیە پارتی گەیشتە ئەو قەناعەتە موشەک بارانەکانی ھەولێر باجی کەلەڕەقییەکەی سەدرە.
- لێرەوە سەدر بە کشانەوەی لەپرۆسەی سیاسی نا ئارامی سیاسی و ناپشوودرێژی سیاسی خۆی بەیان دەکات .
سەدر وایزانی بەوازھێنانی، ھاوپەیمانەکان و شەقامی عێراقیش ھەڵوێست دەنوێنن ، داوای لێ دەکەن بگەرێتەوە ناو عەملیەی سیاسی ھەروەک چۆن لەپێش ھەڵبژاردن بڕیاری بایکۆتی دا دواتر گەڕایەوە .
بەڵام مالیکی مەزەندەکانی کردە بڵقی سەرئاو، یەکسەر کورسی سەدریەکانی بە ئەندامانی یەدەگی دەرچووی ئیتار پڕکردووە.
یەکەم کەسیش ئەو پرۆسەیەی مەیسەر کرد حەلبوسی سەرۆک پەرلەمانی ھاوپەیمانی سەدر بوو.
- بۆیە دوای ئەوەی بارەکە بەم شێوەیە شکایەوە، ئێشتا سەدر دەیەوێ ئەو شکستە سیاسیەی بەھەڕەشەی جولاندنی شەقام قەڕەبوو بکاتەوە.
بەلام تەنیا کەس لەناو تەواوی ھێزە سیاسیەکانی عێراق گاڵتەی بەو ھەڕەشانەی سەدر دێ ( نوری مالیکیە). مالیکی دەیەوێت بەھەر جۆرێک بێت ئەم فرسەتە لەدەست نەدات و حکومەت پێک بھێنێ. ئامانجی مالکیش لەو کردە سیاسیە تەنیا زەعیفکردنی سەدرە ئەویش بەدوورخستەوەی سەدریەکان لەتەواوی پلەو پایەی دەوڵەتی عێراق.
مالیکی چاک دەزانێ ئەم حکومەتە ئەگەر خۆی ڕابگرێ تەنیا ئەوپەری ساڵێکە، بەڵام لەم ساڵە مالیکی دەیەوێ سەدریەکان زەعیف بکات و یاسای ھەڵبژاردن و کۆمسیۆن ھەموار بکاتەوە.
ئەم جەرسارەتە سیاسیەو ئەو توانای بڕیاردانەو ئەو پشوودرێژیە سیاسیانە تەنیا کەسایەتیەکی وەک مالیکی دەتوانی تەحەمولی بکات، ھیچ کەسێکی تر ئەمرۆ لەعێراق ئەو توانایەی نیە دژی سەدر بجوڵێ.
بۆیە بەرای من ئەگەر خودی مالیکی نەبێتە سەرۆک وەزیران پێکھێنانی حکومەتیش زەحمەت دەبێ ، چونکە ھەرحکومەتێک پێک بێ لەحکومەتەکەی کازمی زیاتر ناتوانێ ھیچ کێشەیەک بنبڕ و چارەسەر بکات.

وتاری زیاتر