بەپەیوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی بە کۆماری ئیسلامی ئێران، لەدوای نەمانی (قاسمی سلێمانی) پەیوەندیەکانی ئێران و بنەمالە زۆر خراپ و دوژمنانەیە.
هۆکاری خراپی ئەو پەیوەندیەش بەهۆی پەیوەندی توندوتۆڵی دەزگای پاراستنی بنەماڵەیە بە دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی. ئێران پاراستن تۆمەتبار دەکات بەهاوکاری کردنی تیمەکانی ئیسرائیلی بەکوشتنی زانای ئەتۆمی ئێرانی (محسن فەخری زادە) و بۆردومانکردنی پێگەی دروونەکانی کەرمانشا لە ئێران و کوشتنی قاسمی سلێمانی.ئیسرائیلیش بۆ ئێران خەتی سوورە.
بەردەوام ڕۆژنامەکانی ئێران باس لە پەیوەندی بەهێزی نێوان بارزانی و ئیسرائیل و مۆساد دەکەن، لەخوارەوە وێنەی چەند ڕۆژنامەیەک و پێگەیەک بەزمانی فارسی دەخەینەڕوو.
لەپەراوێزی لادانی حەلبووسی لە پۆستی سەرۆک پەرلەمان. ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە، کە هەر هێزێک پەیوەندی راستەخۆ و یا ناراستەوخۆی بەئیسرائیل و مۆساد هەبێ، ئەوا لەناو بڕیاری عێراق جێگای نابێتەوە،
دەزگای پاراستنی بنەماڵەی بارزانیش ، پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەل دەزگای مۆساد هەیە، ئێران و هێزە شیعەکان لەعێراق و سوریاو لوبنان ، گشتیان بەئاراستەی بێ هێزکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی کاردەکەن بۆیە ئەگەر سەیر بکەین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گوشارەکانیان بۆ سەرپارتی توندتر دەکەن.
لەو پێودانگەوە، دەپرسم، ئایا ئێران هەمان سیناریۆی ئاوت کردنی لاهور شێخ جەنگی و پێداچوونەو کۆڕانکاری لەسەرتاپا دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی هەر ( لەدەزگای زانیاریەوە تا دەزگای دژە تیرۆر تا دەرکردن و ئاوتکردنی هەموو ئەو فیگەرانەی پەیوەندیان بە پارتیەوە هەبوو لەڕێگای کۆنگرەی پێنجی یەکێتی).
لەگەڵ پاراستن و بنەماڵەی بارزانی دووبارە دەکاتەوە؟
بەخوێندنەوەی خۆم ئەگەر ئەم سیناریۆیەش وارد نەبێ، ئەوا ئێران لە هەڵسوکەتی پاراستن و بەرپرسەکەی بێ دەنگ نابێ.
ئێران دەیەوێ دەستی ئیسرائیل و مۆساد لەناو عێراق و هەرێم ببڕێ و نەهێڵێ، چونکە بەگەورەترین مەترسی دەزانێ لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی ، بەڵام ترسی گەورەی نیە لە بوونی ئەمریکاو تورکیا و هەرهێزێکی تر لەعێراق و هەرێم .
Dilshad Majeed