سیخوڕەكانی دەزگای تیرۆریستی موساد هەرێم جێدەهێڵن و بۆردومانی سەری ڕەشیش، پارتی دەگەیەنێتە تاران
دوای دوو بۆردمانەکەی هەفتەی ڕابردووی سەری سەری ڕەش ، بۆ سەر كە هەردوو بارەگای هێزی فەلەک و دەزگای پاراستنی پارتی كردە ئامانج، پارتی هەوڵی هێورکردنەوە و دانوسان لەگەل کۆماری ئیسلامی دەدات. بەپێی زانیارییەكان "ڕۆژی 21 ی كانونی دووەمی ساڵی پار واتە چوار هەفتە بەر ئێستا، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی نهێنی کە کەمتر لە ٢٤ سەعاتی خایاندووە سەردانی تارانی کردووە. بڕیاریشە لەم ماوەیەدا وەفدێکی دیكەی پارتی، بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ، یان فازل میرانی سەردانی تاران بکەنەوە . بۆ ڕێگا خۆشکردنیش بۆ سەردانە هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و فازل میرانی ، لەکاتی تەقینەوەکەی شاری کرمانی ئێران، چەندین پەیامی هاوسۆزی هاوخەمیان بۆ تاران نارد. ئەو بۆردمانەی (حەشدی شەعبی سەر بەئێران) بۆسەر سەری ڕەش ، لە پای ئەوە دێت ئێران دەزگای پاراستن تۆمەتبار دەکات کەهەماهەنگ و هاوکارە لەگەڵ دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی. بەگوێرەی زانیاریەکان دوای شەڕی غەزە ئیسرائیلیەکان لەترسی "ئیغتیالكردن" و لێدانیان هەرێمی کوردستانیان جێهێشتوە.)