کۆرەک تیلکۆم ٨٠٠ ملیۆن دۆلار قەرداری حکومەتی عێراقە!!
🔺کۆڕەک داوای کردووە ئەو پارەیەی بۆ بکرێتە قست!!
🔺ئێستا بەشداربووانی کۆڕەک تەنیا دەتوانن پەیوەندی بەو کەسانە بکەن کە بەشداربووی کۆڕەکن !!
🔺ئەگەر کۆڕەک خۆی لە دانەوەی ئەو قەرزە بدزێتەوە، ئەوا کۆڕەک دادەخرێ و گرێبەستەکەی لەگەل دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراق هەڵدەوەشێنرێتەوە!!
لێرەوە بە بەشداربووانی کۆڕەک دەڵێم ئێوە لەبەرامبەر دوو مەترسین !!
١- ئەگەر کۆڕەک دەست بەدانەوەی قەرزەکانی نەکات بە دەستەی ڕاگەیاند و پەیوەندیەکانی عێراق (هیئة الاعلام الاتصالات)ئەوا کارتەکانتان و ژمارەکانتان لەکار دەکەوێ.
٢- ئەگەر دەست بە دانەوەی قەرزەکانی بکات، ئەوا بە شێوەکی ناراستەوخۆ، پەیوەندیەکان و حزمەتگوزاریەکان گران دەکرێن، یانیش بەشێوەیەک لەشێوەکان فرت و فڵێڵتان لی دەکرێ.
🔷چۆن فرتووفێڵتان لێ دەکرێ؟
نموونەیەک کە بەسەر خۆم هاتووە،لەمانگی ١١ ی ساڵی پار (٢٠٢٣)لەهەولێر بووم. چووم کارتێکی ١٠ هەزاری بۆ دایکم بکرم. سەیر دەکەم تەنیا چوار هەزار داخل بووە ( ٦ )هەزاریان بڕیووە.
تەلەفۆنم بۆ کوڕەک کرد پرسیار هۆکاری بڕینی ئەو (٦) هەزارەم کرد؟
لەوەڵامدا کاکی فەرمانبەری کوڕەک دەڵێت:-( لەماوەی ڕابردوو بەکاربەر بەقەرد پەیوەندی کردووە. شەش هەزار قەردارە. )ووتم باشە لیستی پەیوەندیانەکانم و ژمارەی پەیوەیندیەکانی بەقەرد کردووە بۆم بنێرە . چونکە دایکم نەخوێدەوارە بزانم چی کردووە.
لەوەڵامدا ووتی:-( ناتوانین ئەو لیستە بنێرین !!). ووتم لەهەموو دنیا لیستی پەیوەندیەکان و تێچووەکەی دێتە ناو مۆبایلەکەت. کەچی نە لیستەکەی نارد نە شەش هەزارەکەشی گەراندەوە. ئەمە دزی و سەرانە وەرگرتنی راستەخۆیە. ئەمە یەکێک لەو فرتوو فێڵانەی کوڕەکە!!
هەربۆیە منیش ماوەی سێ ساڵە لەسەفەرەکانم بۆ کورستان سیم کارتی کۆرەکم فڕێداوە. سێ ساڵە ئاسیام هەیە، ساڵی (یەک ) مانگ بەکاری دێنم ئێستاش هەر بەناوی خۆمە هەر کاتێ پارەی تێبکەمەوە کار دەکات.
کەچی کۆرەک ئەگەر سی مانگ بەکاری نەهێنی بەبێ ئەوەی ئاگادارت بکاتەوە، یەکسەر ژمارەکەت دادەخات و دەیفرۆشێتەوە.ئەمەش فرتوو فێڵی دووەمیان.
🔷ئەم زانیاریانە لەزاری (زهێر فەتلاوی) ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیکردن ی پەرلەمانی عێراق ببیستن!!لەکۆمێنت ڤیدۆیەکە دانراوە.