دادگای فیدرالی دوو سکاڵای ترە لەسەر ھەرێم یەكلایی دەكاتەوە

لە لایەن دڵشاد مەجید28/01/2023

دادگای فیدرالی دوو سکاڵای ترە لەسەر ھەرێم یەكلایی دەكاتەوە
دڵشاد مەجید
جگە لەبڕیاری نەناردنی ٢٠٠ ملیارەکە.. چاوەڕێی یەکلاکرنەوەی دوو سکاڵای ترە لەسەر ھەرێم ..!!
 لەڕۆژانی ٣٠ و٣١ ی ئەم مانگە، لەوانەیە دادگای فیدرالی (دوو )گورزی تر بوەشێنێتەوە ھەرێم ..!!
بڕیارەکەی دادگای فیدرالی سەبارەت بە نایاسایی ناردنی ٢٠٠ ملیاری مانگانە بۆ ھەرێم لەلایەن حکومەتەکەی مستەفا کازمی. دوا بڕیار نیە کە ئەو دادگایە سەبارەت بەھەرێم دەریکردووە.
بەڵکو دوو سکاڵای تر لەسەر دەسەڵاتی ھەرێم لەو دادگایە تۆمارکراوە.
لەڕۆژانی ٢٥ و ٣٠ و ٣١ ی ئەم مانگە دادگای فیدرالی لە سێ سکالای سەر ھەرێم دەکۆڵێتەوە.
 یەکەمیان/ سکاڵای پەرلەمنتاری سەربەخۆ ( مستەفا سەند) .سەبارەت بە ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم بۆ ھەردوو مانگی ( ١١ و ١٢) ی ساڵی پار. کەدەکاتە ٤٠٠ ملیار دینار، کەلایەن حکومەتەکەی مستەفا کازمی بڕیاری لێدرابوو . ئەوەبوو حکومەتەکەی سودانیش بڕیاری ناردنی ئەو بڕە پارەی لە ٢٠٢٢/١٢/١٥ دا. بەڵام لە ٢٥ ی ئەم مانگە، دادگا بڕیاری بە نایاسایی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ ھەرێم دا.
ژمارەی سکاڵاکەش لەدگای فیدرالی بە ژمارە (١٧٠/فیدرالی / ٢٠٢٢) تۆمارکراوە .
 دووەمیان/سکاڵای کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی کەلوپەلی خواردەمەنی عێراق، لەدژی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمە. کەلە مانگی (١) ی ساڵی ٢٠٠٤ وە تا ٣٠ مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ ، ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی نەناردووە بۆبەغدا. ئەو بڕە پارەیەی کە بایعەکانی ھەرێم لە ھاوڵاتیان وەرگرتووە. چونکە دەبێت ئەو پارانە بیگەڕێنەوە بۆ کۆمپانیاکە لەبەغدا. بەڵام تائیستا ھەرێم یەک دیناری نەناردووە بۆ بەغدا. سکاڵاکە بەژمارە (٢١٦/فیدرالی /٢٠٢٢) تۆمارکراوە. بڕیارە دادگای فیدرالی ڕۆژی ٣٠ ی ئەم مانگە دانیشتنی خۆی بۆ ئەو سکاڵایە بکات.
سێیەمیان / سکاڵای پەرلەمنتاری نەوەی نوێ ( سروە عبدالواحیدە). سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری (١٢) ی ( ٢٠٢٢/١٠/٩) پەرلەمانی کوردستان،بەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەنتار بۆ یەک ساڵ، ئەم بڕیارەی ھەرێم لە گەل (مادەکانی ٥ و ٢٠) دەستووری عێراق ناکۆکە. شایانی باسە ئەم سکالایە لەگەل ھەر سێ سکالای تری یوسف محمدی گۆران وشاسوار عبدالواحدی سەرۆکی نەوەی نوێ و کاوە عبدالقادری پەرلەمنتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، کراوەتە یەک سکاڵا.بڕیارە دادگا ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە دانیشتنی بۆ بکا.
ئەوەی لێرە جێگای سەرنجە ناتێگەیشتنێک ھەیە لەدوا بڕیاری دادگای فیدرالی ، ئەویش ئەوەیە ئەم بڕیارە تەنیا بۆ بڕیارەکانی حکومەتیەکەی کازمیە. کە لەسەردەمی کازمی دراوە بۆ ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێم. ئەو ٤٠٠ ملیارەی بەنیاز بوو بێت بۆ ھەرێم ھی مانگی ( ١١ و ١٢) ساڵی پار بوو بەمانایەکی تر ئەم بریارە پەیوەستە بە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ی حکومەتی عێراق . بەڵام ئەم بڕیارە کاتێک پەیرەودەکرێ، کاتێک ھەرێم لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پابەند نەبێ بەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ لە تەسلیمکردنی واریداتی نەوت و باج و گومرگەکان. دیسانەوە حکومەتەکەی سودانی ناتوانێ ھیچ بڕە پارەیەک بنێرێت بۆ ھەرێم. ئەم بڕیارە دەستوپێی سودانی بەست و پارتی و ھەرێمێشی خستە بەردەم دووریانی یا تەسلیمکردنی نەوت یا تەسلیمکردنی نەوت و نەناردنی ھیچ بودجەیەک بۆ ھەرێم.
چاوەڕوان دەکرێ کە دادگا لەبەر کاردانەوەی گەورەی ھەرێم سەبارەت بەسکاڵای یەکەم. ڕەنگە دوو سكاڵاکەی تر بۆ کاتێکی تر دوابخا ، ئەمەش وەک ئەگەرێک دەیخەمەڕوو.

وتاری زیاتر