باڤڵ تاڵەبانی، پێش ئەوەی دەسەڵاتی پارتی کەم بکاتەوە، دادگایی سیاسەتە هەڵەکانی جەلال تالەبانی و هێرۆی دایکی دەکا!!

لە لایەن دڵشاد مەجید05/10/2024

باڤڵ تاڵەبانی، پێش ئەوەی دەسەڵاتی پارتی کەم بکاتەوە، دادگایی سیاسەتە هەڵەکانی جەلال تالەبانی و هێرۆی دایکی دەکا!!

ئەو دەستکەوتە سیاسیانەی ئەمڕۆ باڤڵ تاڵەبانی بەرامبەر بە پارتی پێمان دەفرۆشێتەوە، لە ئەسڵدا ڕاستکردنەوەی سیاسەتە هەڵەکانی باوکی ( جەلال تاڵەبانی) و دایکی ( هێرۆ خانە).
ئەوە جەلال تاڵەبانی بوو ، (١١) کورسی کۆتاکانی بۆ پەرلەمانی کوردستان و پارتی مەیسەرکرد.
ئەوە جەلال تاڵەبانی بوو بۆ گەیشتن بەپۆستی سەرۆک کۆمار ( پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی) بەخشیە پارتی.
بەوەش نەوەستا لەڕێگای پەرلەمانی کوردستان ، لەسەردەمی ( عەدنان موفتی) یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی دارشت و زۆرترین دەسەڵاتی پێ بەخشی.
ئەوە جەلال تاڵەبانی بوو شار بەشار ، قەزا بەقەزا دەگەرا، سواڵی بۆ مەسعود بارزانی دەکرد، دەنگی پێ بدەن و بۆ هەتا هەتایە ببێتە سەرۆکی هەرێم و مەرجەعی کورد!!
ئەوە جەلال تاڵەبانی بوو ( دوو ساڵ) جارێکی سەرۆکایەتی حکومەتی دەبەخشیە ( نێچیرڤان بارزانی).
ئەوە جەلال تاڵەبانی بوو ، لە (هۆڵی سەعد) لەهەولێر، بۆری نەوتی کوردستانی کردووەو، بڕیاری ئابووری سەربەخۆی داو، مەلەفی نەوتی تەسلیم بەپارتی کرد. بۆ ئەو مەبەستەش ( قوبادی براتی) لە ئەمریکا هێنایەوە، لەئەنجومەنی وەزیران ،بەناوی ڕاوێژکار بوو بە لێپسراوی مەلەفی نەوت.
دیسانەوە ئەوە جەلال تاڵەبانی بوو لەبەغدا( هەر وەفدێک و دەوڵەتێک) سەردانی عێراقی کردبووایە، داوای لێدەکردن سەردانێکی هەولێر بکەن و مسعود بارزانی ببین. بەم کردەوانە پێگەی سیاسی بنەماڵەی بارزانی و
هەولێری گەورەکرد.
هەر بەهۆی ئەم کردەوانەی تاڵەبانی باوکت نەبوو ، لەسازشکردن بۆ بارزانی، نەوشێروان مستەفا ، بەشێکی یەکێتی لەتکردو، بزووتنەوەی گۆرانی دروستکرد.؟
هەر ئەم کردەوانەی باوکت بوو، کە زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی، تێگەیشتن کە سکرتێری حزبەکەیان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی بڕیاری یەکێتی و کوردستانی تەسلیم بەپارتی کردبێ. ئەوان بۆ بۆیان نەبێ ڕوو لەسەری ڕەش بکەن؟ بۆ ئەوانیش نەچن تەسلیم بەئەجندای پارتی نەبن و بەرژەوەندیەکانی خۆیان نەپارێزن؟ بۆیە سەیر نیە زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی لەبەر دەرگای ماڵی بارزانی بکەون و چاوەڕێی دەسکەوت و پۆست بن.
هەر دایکیشت نەبوو ( هێرۆخان) بەجلی کوردی ، لەمەلعەبەکەی سلێمانی، شانبەشانی بارزانی بانگێشەی بۆ ( ریفراندۆم) دەکرد.؟
باڤڵ تاڵەبانی ، ئەمە تاوانی پارتی و بنەماڵەی بارزانیە کە بوونەتە بڕیاردەر و حاکمی کوردستان ، ئەمە تاوان و هەڵە سیاسیەکانی، باوکت و دایکت و براکەت بوون ، کە پارتی ببێتە هێزی یەکەم و بڕیاردەر لەکوردستان .
بۆیە سەبەبکاری نەهەماتی خەڵکی کوردستان و ئەم دۆخە نەخوازراوەی کوردستان، سیاسەتە هەڵەکانی باوکت و دایکتن!!
ئەم سیاسەتەی تۆ پەیرەوی دەکەی، سیاسەتی درێژە پێدەری، تاڵەبانی نیە، بەڵکو دادگایی کردنی سیاسەتەکانی پێشتووتری تاڵەبانیە!!
هەربۆیەشە ئەمڕۆ بنەماڵەی بارزانی بەحەسرەتێکی زۆرەوە ، هەست بەبۆشایی نەمانی تاڵەبانی دەکەن و بەهی بنەماڵەی دەزانن..
#روون_میدیا

وتاری زیاتر