ئەو سەرۆکەی بانگەشەی قودسی وەک پایتەختی جولەکەدەکرد تاوانبار دەرچوو

لە لایەن فەرمان محەمەد - ئیتاڵیا/ زانکۆی بۆڵۆنیا01/06/2024

ئەو سەرۆکەی بانگەشەی قودسی وەک پایتەختی جولەکەدەکرد تاوانبار دەرچوو
تاوانەکانی هەوەس بازی-دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان، دزی و ساختەکاری 
ئەوەی دەیزانین تا ئێستا ئەوەیە کە تڕەمپ بەربەری و تاوانبارە. سەردەمی سەرۆکایەتی پێگەی خۆی قۆستەوە و مەبەستی بوو مێژوو بشێوێنیت بە بانگەشەی قودس وەک پایتەختی دەوڵەتی جولەکە. بەلام ئەمە چارەنووسی هەموو تاکێکی خراپەکار  دەمارگیر و رەگەزپەرست و خۆپەرستە کە نیازی ترسناکی بۆ ئاشتی و پێکەووە ژیان  هەبێت.
دۆناڵد ترەمپ بە هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کرابون تاوانبار کرا، ڕۆژی پێنجشەممە دەستەی سوێندخواردنی ١٢ کەسی کۆتایی بە دادگاییکردنێک هێنا کە تێیدا داواکارانی گشتی ترەمپیان تۆمەتبار کرد بە ڕێکخستنی پیلانێکی نایاسایی بە ٣٤ تۆمەتی ساختەکردنی تۆمارە بازرگانییەکان و پەردەپۆشکردنی پێدانی پارەی بێدەنگکردن بە ئەستێرەیەکی پۆرن و کاریگەریکردن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦ تاوانبار کراو، ئەمەش بووە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە ببێتە تاوانبارێکی سزادراو. 
ترەمپ پێشینەی تاوانکاری دەبێت لەکاتێکدا هەوڵدەدات جارێکی دیکە ببێتە سەرۆک.
ئێستا دیاریکردنی سزای ترەمپ دەکەوێتە ئەستۆی دادوەر خوان مێرچان کە بەدادوەرێکی توند لەسزادان ناسراوە چارەنووسی لە دەستی ئەو دادوەرەیە کە چەندین جار بە "گەندەڵ" و "ناکارامە" ناوی بردووە. دادوەر بڕیاریدا سزاکە لە ١١ی تەمموزدا بەڕێوەبچێت، تەنها چوار ڕۆژ پێش دەستپێکردنی کۆنفرانسی نیشتمانی کۆمارییەکان.
ساختەکردنی تۆمارە بازرگانییەکان زۆرترین سزای چوار ساڵ زیندانی دەبێت، بەڵام، بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی و پێگەی وەک تاوانبارێکی یەکەمجار واتا نەبوونی پێشینەی تاوانکاری و هۆکارەکانی دیکە من بە دوری دەزانم  زیندانی
بەسەر ترەمپی تەمەن 77 ساڵدا بسەپێنرێت .ئەگەری زیندانیکردن زۆر دوورە لەبری ئەوە زیندانیکردن لە ماڵەوە، دانانی لەژێرچاودێری یان فۆرمێکی سووکتر لەشێوەی ئازادکردن بەلام کاریگەریی سیاسی تەمومژاوی دەبیت بۆ داهاتوی و ژیانی سیاسی و بازرگانی
پێدەچێت ئەم دۆسیەیە تاکە دۆسیە بێت کە پێش هەڵبژاردنەکان بچێتە بەردەم دادگا ، چونکە ئەوانی تر بەهۆی تەحەدای ڕێکارەکانەوە دوادەکەون.
ئەگەر ترەمپ هەڵبژێردرا، دەتوانێت ئەو دوو دۆسیەیەی فیدراڵی دابخات کە تۆمەتباری دەکەن بەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دۆڕانەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 
٢٠٢٢

وتاری زیاتر