لە قاڵبدانەوەی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠٢٤دا

لە لایەن فەرمان محەمەد - ئیتاڵیا/ زانکۆی بۆڵۆنیا22/06/2024

لە قاڵبدانەوەی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠٢٤دا

ساڵی ٢٠٢٤ بە کڵپەی ئاگر، جەنگ و گۆڕانی جیۆپۆلەتیک، ڕۆڵی نوێی ناوچەیی و بەردەوامیی شەڕ لە غەززە، سوودان و نوێکاریی لە ململانێکاندا دەستپێدەکات. هاوکات درێژەی شەڕی دڕندانە لە ئۆکرانیا، گێژاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، نادڵنیاییی ئابووریی جیهانیی، گومان لە سەرکردایەتییئەمریکا و هاودەنگیی ڕۆژاوا و زیادبوونی جەمسەرگیریی سیاسیی، بە دڵنیایییەوە دۆخگەلی ساڵانی ١٩٧٠ نماییشدەکەنەوە.
لە سەرانسەری جیهاندا هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ شکست دەهێنن. ئەم هەوڵانە هەرچەندە گرنگن، بەڵام جێگرەوەی گفتوگۆی سیاسیی نین. کێشەکە زیاتر تێکچوونی سیاسەتی ئەمریکایە، کە ناجێگیریی دەهێنێتە ناو ڕۆڵی جیهانیییەوە. سەرکردەکان زیاتر لەڕووی سەربازیییەوە بەدوای ئامانجەکانیاندا دەگەڕێن، زیاتر لەوەی پاراستنی ئاشتیی و وەستاندنی خوێنڕشتن بێت. لەوانەیە ئەو سەرکردانەی کە بە بردنەوەکان لە یاریگەی خۆیاندا بوێرییان پێدەدرێت، هەر لەوێدا نەوەستن و مەترسییەکان زیادتر باڵکێش ببن.
لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە، کەشی شەڕ لە هەڵکشاندایە، لەکاتێکدا لە ساڵانی نەوەتەکان و سەرەتای ٢٠٠٠ـەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو. سەرەتا ململانێکان لە لیبیا، سووریا و یەمەن هاتنە ئاراوە، کە بەهۆی ڕاپەڕینەکانی ساڵی ٢٠١١ی بەهاری عەرەبییەوەسەریانهەڵدا. ناسەقامگیریی لیبیا بەرەو باشوور کشا و یارمەتیدەر بوو بۆ دەستپێکردنی قەیرانێکی درێژخایەن لە ناوچەی ساحل. ئەمەش شەپۆلێکی نوێی شەڕی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا: شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە ساڵی ٢٠٢٠ لەسەر ناوچەی ناگۆرنۆ-قەرەباخ، شەڕی ترسناک لە ناوچەی تیگرای باکووری ئەسیوپیا، کە چەند هەفتەیەک دواتر دەستیپێکرد، ئەو ململانێیەی کە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی دەستەڵاتی سوپای میانمارەوە لە ساڵی ٢٠٢١دا، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢، هەروەها وێرانکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی سوودان و غەززە. ئەمەش لە سەرانسەری جیهاندا، خەڵک زیاتر بەهۆی شەڕ، لە ماڵەکانیان دەکوژرێن یان ئاوارە دەبن، بە بەراورد بە دەیان ساڵی پێشوو.
 
گۆڕانی جیۆپۆلەتیک؛ ساڵی ڕابوردوو ساڵێکی پڕ لە گێژاو و پڕ ڕووداو بووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بە گۆڕانکارییجیۆپۆلەتیکیی، پەرەسەندنی ململانێکان و کارەساتی دڵتەزێن دیاری کراوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ کاریگەریی قووڵیان لەسەر ناوچەکە هەبووە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا زاڵ دەبن بەسەر کارنامەی سیاسەتی جیهانیی. لە کاتێکدا بیر لە ڕووداوە پڕ لە گێژاوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دەکەینەوە، زۆر گرنگە بیر لەوە بکەینەوە کە ٢٠٢٤ چی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت.
لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا، پێشهاتە سیاسییە گەورەکان، بەتایبەتیی ڕێککەوتنی سعوودیە و ئێران و ئاساییکردنەوەی دۆخی سووریا، پێدەچوو توانای دووبارە داڕشتنی ناوچەکەیان لەخۆگرتبێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی گرژیی و کرانەوەی دەرگەکان بۆ چارەسەرکردنی ململانێ درێژخایەنەکان، بەڵام ساڵی ٢٠٢٣ گەواهی پەرەسەندنی ململانێکانیش بوو، لە مانگی نیساندا شەڕ لە سوودان سەریهەڵدا و لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە هەڵمەتی بەربەریانەی ئیسڕائیل لە غەززە دەستیپێکرد.
هیچ کام لەم ڕووداوە گەورانە پێشبینی نەکراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ساتەکانی ناوچەکەیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا دیاری کردووە. سەرەڕای پێشبینینەکردنی ڕووداوەکان، هەندێک ڕەوتی سەرەکییسەریان هەڵداوە، کە پێدەچێت بە شێوەیەکی بەرچاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ چوونە ناو ساڵی ٢٠٢٤ لە قاڵب بدەن.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵێکی پڕ جووڵەی لە چالاکیی چڕ بەخۆوە بینیووە، کە ساڵی ٢٠٢٣ ناوەندی شانۆیەکەی بوو. لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠٢٣، شارەزایانی پێداچوونەوە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، هاوڕان لەسەر ئەوەی کە شەڕی ئیسڕائیل و غەززە گرنگترین ڕووداوی ئەمساڵ بووە. بەڵام ئەمە تاکە پێشهاتێکی بەرچاو نەبوو، چونکە لە ساڵی ڕابوردوودا ناوچەکەگۆڕانکاریی بەرچاوی لە بوارە جیاجیاکاندا بەخۆوە بینی.
زۆر سەختە کاریگەرتر لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل و ململانێی دواتر بدۆزینەوە. هێشتا کاریگەریی تەواوی ئەم ڕووداوە لەسەر ناوچەکە ماوە، کە ببیندرێت، بەڵام پێدەچێت زەمینەسازییبۆ دەوڵەتە جیاوازەکان بکات، کە یان سەرمایەگوزاریی لە ناسەقامگیرییەکە بکەن یان تووندتریان بکەنەوە.
 
ئاشتیی ناوچەکە: ڕووداوی گەورەی جیۆپۆلەتیکی ساڵی ڕابوردوو، ڕێککەوتنی چاوەڕواننەکراوی نزیکبوونەوەی سعوودیە و ئێران. ئەم ڕێککەوتنە خاڵێکی گرینگی ئاشتەواییی سیاسیی بوو دوای چەندین ساڵ لە گرژیی. ڕۆڵی چین وەک نێوەندگیر لەم ڕێککەوتنەدا نوێنەرایەتیی لادان بوو لە باڵادەستیی نەریتی کاریگەری ئەمریکا لە ناوچەکەدا و زیادبوونی جەختکردنەوە لەنێوان زلهێزەکانی ناوچەکەدا، کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی فراوانترە لە هەردوو دیوی جیۆپۆلەتیکی ناوچەیی و جیهانییدا.

برێکس و ڕۆڵی زلهێزە ناوچەیییەکان؛ زلهێزە ناوچەیییەکان ئامانجیان بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی ستراتیژیی خۆیانە، کە خۆیان لەگەڵ گۆڕانی دینامیکی جیۆپۆلەتیکییدا بگونجێنن. فراوانکردنی پەیوەندیی نێوان حکوومەتەکانی برێکس وەک پێشهاتێکی بەرچاو، پێشوازیکردن لە ئەندامانی نوێی وەک میسر، ئەسیوپیا، ئێران، سعوودیە و ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبیی. ئێستا برێکس وەک بەدیلێکی چارەنووسساز بۆ هەژموونی ڕۆژاوا هەستپێدەکرێت. پێشبینیی دەکرێت گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەرەو زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو و زلهێزەکانی ئاسیا ڕووبدات. ئەمەش هاوپەیمانییو هاوبەشییە ناوچەیییەکان لە قاڵب دەدات و بەرز دەکاتەوە.
 
شەڕی تەکنەلۆژیی و گۆڕانی هاوپەیمانییەتییەکان
هێشتا ململانێی ئیسڕائیل و حەماس کۆتایینەهاتووە، پێدەچێت گۆڕانکاریی زیاتر لە دینامیکی ناوچەکەدا ڕووبدات، بەڵام هێشتا زووە بۆ پێشبینیکردنی کاریگەریییە وردەکانی. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ململانێکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،ئەگەری زۆرە ناوچەکە ڕووبەڕووی دۆخێکی ناجێگیر ببێتەوە. ئێمە ئامادەیی حووسییەکان، مقاومەی عێراقیی و حیزبوڵڵا دەبینین بۆ بەشداریکردن لەم کارەدا، ئاڵۆزیی لەگەڵ کەشتییە کەشتیوانییەکان، دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت هاوتەریب لەگەڵ ئامانجە ستراتیژییەکانی ئێران.
لە ساڵی ٢٠٢٤دا پێشبینیی دەکرێت ناوچەکە پێشکەوتن لە کەرتی تەکنەلۆژییشدا بەخۆیەوە ببینێت، ئەمەش بە ئاماژەدان بە زیادبوونی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو و چین،بەتایبەتیی لە بواری تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرددا. شەڕی تەکنەلۆژیای نێوان ئەمریکا و چین بە دڵنیایییەوە کاریگەریی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت لە چوارچێوەی گۆڕانکاریی بەرچاو لە دیمەنی تەکنەلۆژیای ناوچەکەدا، بەتایبەتی سەبارەت بە نیمچە هێڵکارییەکان.
 
پشێویی و گۆڕانی ڕەوتە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
زۆر ڕەوتی جیۆپۆلەتیکیی هەن کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا جێی سەرنج دەبن، هەندێک لەوانە بریتین لە کاریگەرییە ناوچەیییەکانی شەڕی غەززە، گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو جیهانی عەرەبیی، ڕێڕەوی ڕێگری سعوودیە-ئێران و ئەگەری هاتنە سەر دەستەڵاتی ڕێبەرێکینوێی باڵای ئێران. ئەگەری زیاتر ناوچەییبوون و نێودەوڵەتیکردنی ئەم ململانێیە بەو مانایەیە کە ناتواندرێت دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆتری ئەمریکا یان ئێران وەک سیناریۆیەکی ئەگەریی ڕەت بکرێتەوە.
لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی چاوەڕێی ساردبوونەوەی گرژیی پەیوەندییەکانی ئیسڕائیل و ئێران بکرێت. دوژمنایەتیی تەلەبیب و تاران بەرانبەر بە یەکتر و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن، پێدەچێت لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کوژراوانی فەلەستینییەکان تووندتر ببن. ئەگەر ئیسڕائیل سەرکەوتوو بێت لە ڕاکێشانی ئێران و ئەمریکا بۆ ناو ململانێکان، ئەوا دەوڵەتانی GCC زۆرترین ئەگەری شانۆی ململانێکانن.
 
زاڵبونی کەشی شەڕ و تێکشکاندنی بنەماکان
بەهاکانی دەستدرێژیی نەکردن کە بۆ دەیان ساڵە بنەمای تەکووزیی 'نەزم'ی جیهانیی بووە، بەشێکی بەهۆی هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ لکاندنی زیاتری ئۆکرانیا، ئێستا وا لەناو دەچێت. لە ساڵی ٢٠٢٤دا، مەترسیی ئەوەی کە سەرکردەکان لە هەڵوەشاندنەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ناوخۆ یان دەستتێوەردان لە دەرەوەی وڵات لەڕێگەی بریکارەکانەوە تێپەڕن بۆ داگیرکەری ڕاستەقینەی دراوسێکان، وەک لە ساڵانی ڕابوردوودا هەبووە، قورستر دەبێت. هەروەها مەترسیی ئاگرکەوتنەوەیەکی فراوانتر سێبەری لەسەر لیستی ئەمساڵ دادەنێت. زلهێزەکان هاندەرێکی بەهێزیان هەیە بۆ ئەوەی شەڕ لەگەڵ یەکتر نەکەن، بەڵام ململانێی زیاتر لە ئارادایە و گرژیەکان بەدرێژایی مەترسیدارترین هێڵەکانی هەڵەی جیهان زیاد دەبن؛ ئۆکرانیا، دەریای سوور، تایوان و دەریای باشووری چین لەنێویاندا. باسی شل و شلۆقیی شەڕ لە پەکین،مۆسکۆ و واشنتۆن، مەترسیی ئاساییکردنەوەی تێچووی نزیکەی بێەندازەی پێکدادانێک هەیە، کە ئەمریکا یان چین یان ڕووسیا تێیدا بەشدارن.
 
ڕوانگەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠٢٤دا
سازش یان دۆخی بەستن
هێرشی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسڕائیل و دواتر لەشکرکێشیی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕۆڵێکی سەرەکیی دەگێڕێت لە داڕشتنی ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات. هەروەها پێدەچێت شەڕەکە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کاردانەوەی جددی لەسەر وڵاتانی دراوسێ هەبێت، لەڕاستییدا بۆ تەواوی ناوچەکە یاساکانی جەنگ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیی لە هەنبەر بەرژەوەندیی بەرژەوەندیخوزانی ئافرێنەری ئەم ناسەقامگیرییانە، هیچ لێکەوتێکی ئاشتەوایی و سەقامگیریی بەخۆیەوە نابینێت.
 لە دەرەوەی غەززە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووەو کێشەی دیکەیە، کە لە ساڵی 2024دا کاردانەوەی خۆی دەبێت، هەر لە دەستەڵاتی پاوانخوازانەی وڵاتانی کەنداو و سووریا تا شەڕی سوودان لەنێوان دەستەبژێرە سەربازییەکان؛ نەبوونی ڕێککەوتنێکی سیاسیی یەکگرتوو لە لیبیا؛ نەبوونی ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بە ململانێکانلە یەمەن، ناوچەکە چاوەڕێی ئاشتیی و دڵنیایییەکی لە نەکرانە. لەم نێوەندەدا پاوانخوازیی لە ناوچەکەدا باڵادەستە و زۆر لە وڵاتان بەردەوامن لە تووشبوون بە قەیرانی ئابووریی و جێگۆڕکێی کۆمەڵایەتیی و تێکچوونی ژینگە. بۆ دڵنیابوون، ئەگەر هیچ چارەسەرێکی کاریگەر بۆ ئەو کێشە بێشومارانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاوەڕوان دەکرێت، نەخرێتەڕوو، ڕەنگە ئەو ساڵە ناوچەکە لە تەقینەوەیەکی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی نزیک بخاتەوە، کە کاریگەریی زیانبەخشی لەسەر هەموو جیهان دەبێت.
ئەو گۆڕانکارییە سیاسییە مەترسیدارانەی کە دەتوانن لە ئەنجامدا ساڵی داهاتوو ساڵێک بە نادڵنیاییی جیۆئابووریی تایبەتمەند بکەن، واتە ئابووریی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دەبێت بەهۆی جیۆپۆلەتیکەوە و ساڵی ٢٠٢٤ پڕ دەکات لە نادڵنیاییی.
ئەمە بەشێکە لە ڕەوتێکی بەرزبوونەوەی گرژییە جیۆئابوورییەکان، کە تێیدا سیاسەتە ئابوورییەکانی وەک سنووردارکردنی بازرگانیی و وەبەرهێنان 'چەکدار' دەکرێن. لەسەردەمی کێبڕکێی دەستەڵاتە گەورەکان، کە وایکردووە ئەمریکا و چین لە گۆڕەپانێکی بەرفراواندا کێبڕکێ بکەن بۆ دانانی ستانداردی جیهانیی بۆ تەکنەلۆژیا.
سازشکردن لەگەڵ ئەو نەیارانەی کە بەدوای ئامانجی بێسنووردا دەگەڕێن پێی دەگوترێت هێورکردنەوە، چونکە سازشەکە ئەوان دەخاتە دۆخێکەوە کە بگەڕێنەوە بۆ دۆخی خۆکوشتن. لە ساڵی ٢٠٢٤دا ڕۆژاوا ڕووبەڕووی ئەو بژاردەیە دەبێتەوە: یان بۆ ئۆکرانیا هەڵوێستیان هەبێت بۆ وەرگرتنەوەی خاک یان ڕێگەدان بە زاڵبوون و باڵادەستیی ڕووسیا. شکستی ئۆکرانیا ڕووداوێکی سەرەکیی دەبێت، واتە هیچ ڕێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ جیهانی پێشوو نامێنێت.لەهەمان کاتدا شکستی ئۆکرانیا، چین بوێر دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڕەشەی درێژخایەن بۆ هێرشکردنە سەر تایوان. دوایین جار کە شەڕەکانی ناوچەیی لە ئەورووپا و ئاسیادا بێ کۆنتڕۆڵ ڕۆیشتن، تێکەڵ بە دووەم جەنگی جیهانیی بوون. ئێستاش جەنگی دەیان ئاڕاستە و فرەجەمسەر هەڕەشەیە بۆ جەنگێکی تری جیهانیی، کە بە زستانی ئەتۆمیی کۆتاییی بە گەرمبوونی جیهان بهێنێت.
بەڵام وەک هەموو شتێک لە کوێ دۆڕاو هەبێت، براوەش هەیە، لە ماوەی ساڵی داهاتوودا ڕوونتر دەبێتەوە کە کام دەوڵەت سوودمەند دەبن لەو گێژاوە سیاسیی و ئابوورییەی کە ئەمڕۆ جیهان دەكوڵێنن.

 

وتاری زیاتر