ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەمریکا و لەناوبردنی نەزمی جیهانی

لە لایەن فەرمان محەمەد - ئیتاڵیا/ زانکۆی بۆڵۆنیا01/06/2024

ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەمریکا و لەناوبردنی نەزمی جیهانی
لەسەر گۆڕانی ڕۆڵی ئەمریکا وەک زلهێزێکی جیهانیی زۆر شت نووسراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕەوتی تاکڕەوانە لە سەرانسەری جیهاندا پەرەدەستێنێت، بەشێکیش بەهۆی زیادبوونی کاریگەریی وڵاتانی وەک ڕووسیا و چینەوەیە.
سی ساڵ لەمەوبەر ئەمریکا دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت وای پێشاندا کە ڕێچکەی “ئازادیی، دیموکراسیی و سەرمایەداریی” گرتووە بەڵام ئێستا جیهان ئەمریکا وەک ئیمپڕاتۆریەتێکی مردوو دەبینێت و پەیامێکی بەئاگابوونەوەیە بۆ تەواوی جیهان، کە ئیمپڕاتۆریەتی ئەمریکا لە لێواری داڕماندایە. دەستەبژێرە ئەمریکییەکان بە لەخۆڕازیبوون، بەلاڕێدابردن و بیرکردنەوەی ناڕاست، هەڵەی ستراتیژیی ئەنجام دەدەن و  سیستەمێکی تاڵانچی و داگیرکاریی شەڕانگێزیان لە باوەش گرتووە.
شەڕەنگێزیەکانی ئەمریکا، شۆڕشی ڕەنگاوڕەنگ، کودەتای سەخت و زۆرەملێی بێشومار لە پشت دەرگە داخراوەکانەوە بووە هۆی لووتبەرزیی ئەمریکا. ئەمریکا بەهۆی لووتبەرزیی، عەقڵیەتی شەڕ، ڕەگەزپەرستیی و قۆناغی سەرمایەدارییە ئیمپڕیالیزمیی و وەسیلەکانی لە ئەورووپا پاڵدەنێتە ناو کۆتایییەکی خۆتێکدەرەوە، کە خۆبەزلزانین ئەمریکا کوێر دەکات و بەمەش تەقینەوەی ئیمپڕاتۆریەتی ئەمریکا سەرنجڕاکێش و خێراتربووە، لەگەڵ خۆیشیدا جیهان ڕووبەڕووی وێرانیی و جەنگێکی وێرانکەر دەکاتەوە.
شکاندنی یاساکان ، یاساکان بۆ ئێوەیە نەک بۆ ئێمە
لیستی کردەوە ئیمپڕیالیستیی و نایاسایییەکانی ئەمریکا لە ماوەی سی ساڵی ڕابوردوودا تەواو سەرسووڕهێنەرە. ئەمریکا دەیەوێت هەموو یاسا و نۆرمەکان بۆ بەدەستهێنانی باڵادەستی جیهانیی بشکێنت، لەنێویاندا باڵادەستیی تەواوەتیی لە بواری سەربازییدا، ئەمەش پێشهاتێکی ترسناکە بۆ سیستەمی جیهانیی، کە نزیک لەنیو سەتەیە کە ئارامیی جیهانیی پاراستووە.
بیردۆزی"وۆڵفۆڤیتز' باسی لەوە کردووە، کە چۆن ئەمریکا وەک تاکە زلهێزێک بمێنێتەوە، لە هەمان کاتدا دڵنیایی دەدات لەوەی هیچ ڕکابەرێکی جیۆپۆلەتیکیی وەک ڕووسیا، چین، ئێران لە داهاتوودا سەرهەڵنەدات. تەنیا یەک دوو مانگ دوای یاداشتەکە، ئەمریکا دەستیکرد بە دانانی بناغە بۆ فراوانکردنی ناتۆ.
ئەمریکا لە ماوەی سی ساڵی ڕابوردوودا بێ وەستان شەڕی دەستدرێژیی ئەنجام دەدات یان ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی لاوازتری وەک عێراق و لیبیا یان شەڕی بە وەکالەت لە ڕێگەی تیرۆریستان و نیو نازییەکانەوە -لە ئۆکرانیا دژی ڕووسیا- ئەنجام دەدات.
لە ئاسیادا ئەمریکا بە پێشێلکردنی بنەماکانەوە، تایوان پڕچەک دەکات و دوای ئەوەی کەلێنەکانی لە دەستووردا درووستکرد، کە ئەمریکا دوای جەنگی دووەمی جیهانیی پیادەی دەکرد، ژاپۆن پڕچەک دەکاتەوە. هەروەها دوای تێکدانی دانوستانەکانی ئاشتیی لەگەڵ کۆریای باکوور، ئەمریکا کۆریای باشوور بۆ شەڕ ئامادە دەکات. لە فلیپین ئەمریکا سەرقاڵی درووستکردنی بنکە سەربازییە نوێیەکانە کە ئامانجیان چینە. لە ئەفریقیاش خەریکی کودەتا و هێنانە سەرکاری دکتاتۆرەکانە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا ئەمریکا ئیسرائیل پڕچەک دەکات بۆ جینۆساید و قڕکردنی نەتەوەیەک و ملیۆنان مەدەنیی، کە هۆکاری سەرەکییە بۆ درووستکردنی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی ئێستا. ئەمریکا لەجیاتی ئەوەی کار لەسەر دەوڵەتداریی بۆ فەلەستین بکات، هاوکارە لەکوشتنی دەیان هەزار ژن و منداڵ لە غەززە، هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان لە یەمەن، بۆردومانی سووریا و لوبنان دەکات. ڕەنگە، ئامانجی کۆتایی دەستپێکردنی شەڕێکی وێرانکار بێت دژی ئێران، کە بۆ ماوەیەکی زۆر دوژمنی  ئیسڕائیلە.
لەعێراق، حکوومەت چەندین جار داوای ڕۆیشتنی سوپای ئەمریکای کردووە، بەڵام ئەمریکا بە سادەیی ڕەتیدەکاتەوە. بەهەمان شێوە ئەمریکا لە سووریا بنکە سەربازییە نایاسایییەکان زیاد و خاکەکەی داگیر دەکات و نەوتەکەی دەدزێت. سەرەڕای  داگیرکردنی خاکی ئووردەن، ئیماڕات و سعوودیە، ناچارکردنیان بە کڕینی چەک و جبەخانەی کۆن و ماوەبەسەرچوو، وەرگرتنی ملیاران دۆلاری کاش بەناوی پاراستنیان.
لە بەڕازیل، ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنیی چەواشەکارانەی دزەپێکرد و دیلما ڕۆسێفی سەرۆکی بەڕازیلی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، چونکە ئەو ویستوویەتی پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ چین و ڕووسیا دابمەزرێنێت.
لە ئێران، ڕووسیا، بیلاڕووس، سربیا و هۆنگ کۆنگ، ئەمریکا پارەی ناڕەزایەتییەکان دابین دەکات و هەوڵی گۆڕینی حکوومەتەکانیان دەدا، بەڵام هەموویان شکستیان هێناوە.
لە شینجیانگ، ئەمریکا جوداخوازانی پارەدار و چەکدار دەکرد، کە بە فڕۆکە بردرانە ناو سووریا و لەگەڵ قاعیدە و داعش مەشقیان پێدەکرا. ئامانج لێی ئەوە بوو کە دواجار بنێردرێنەوە بۆ چین.
لە ئۆکرانیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوو دەیەیە ملیاران دۆلار بۆ پەروەردەکردنی نیونازیەکان و بڵاوکردنەوەی هەستی دژە ڕووسیا خەرج دەکات، لەئیرانیش ملیاران دۆلاری بۆ هاندانی خەڵک و تێکدانی ناوخۆی ئێران خەرجکردووە

هەروەها ئەمریکا دوو شۆڕشی ڕەنگاوڕەنگی لە ئۆکرانیا ڕێکخست لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠١٤. دووەم شۆڕشی بووە هۆی گۆشەگیری ڕووسییە نەتەوەیییەکان لە سەرانسەری ئۆکرانیا، هەروەها ئەمریکا ئەندازیاری تێکدانی هەموو چانسەکانی ئاشتیی ململانێی ئێستایە.ئەمەش دۆخێکی نائارام و تەواو بێبایەخکردنە بە یاسا و ڕێساکان. هەروەها دووڕوویی تەواوەتییە، بەو پێیەی ئەمریکا تەحەمول بە هیچ کارێکی لەو جۆرەی وڵاتانی دیکە ناکات.
بۆ زۆربەی خەڵک و دەستەبژێری سیاسی جیهانیی ئەم جۆرە سیناریۆیانە شتێکی بێهیوان، تەنیا لەبەر ئەوەی ئێمە زۆر ڕاهاتووین، کە ئەمریکا تاکە چەوسێنەر بێت لەسەر شانۆی جیهان. 
هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە پشتگیریان لە کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی عەرەبیی کردووە و حەوت وڵاتیش دووپاتیان کردووەتەوە کە کشانەوەی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئاساییشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان. تەنانەت ڕای گشتیی لە ئیماڕات و قەتەر دوو لە نزیکترین هاوپەیمانی واشنتۆن پێشنیاریان کرد کە بوونی ڕووسیا سوودی زیاتری بۆ ناوچەی عەرەبیی هەیە لە بوونی ئەمریکا.
هەر نۆ وڵاتی بەژداربووی ڕاپرسییەکە لەسەر ئەوە کۆک بوون کە ئەورووپا بۆ پاراستنی سەربازیی پشت بە ئەمریکا دەبەستێت و حەوت وڵاتیش کە بریتین لە میسر، سعوودیە، ئووردەن دژی هەر جۆرە بوونێکی سەربازیی گەورەتری ئەورووپا بوون لە ناوچەکەدا.
نووسەرانی ئازاد ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپایان بە "دوو ستاندارد" تۆمەتبار کردووە. ئەوان ئاماژە بە وەڵامی چالاکانەی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا دەدەن بۆ شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، بە بەراورد بە پاسیڤیەتیان لە بەرانبەر زۆر لە ململانێکان لە سەرانسەری جیهان، لەنێویاندا هێرشە بەردەوامەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە.
داڕوخانی نەزمی ئێستایی جیهانیی
جیهانی یەک جەمسەری شکستخواردوو بە نەزمێکی جیهانیی فرەسەنتریک کە لەسەر بنەمای چەند ناوەندی گەورەی دەستەڵات دامەزراوە، دەگۆڕدرێت. ڕووسیا و چین دەتوانن ببنە ناوەندێکی تەواو و تەواوی جیهانی دەستەڵات لە حاڵەتێکدا کە هەنگاو بنێنە ئابوورییەکی تەکنەلۆژیای بەرز و چاکسازییە دیموکراسیەکان جێبەجێ بکەن.
لە ڕۆژانی پێشوودا ململانێی جیۆپۆلەتیکیی لەنێوان ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدیۆلۆژیی ئاشت نەکراوی نێوان کۆمۆنیزم و سەرمایەدارییدا ڕوویدا. ئێستا دوای بیست ساڵ لەبیرچوونەوە، دیسانەوە دابەشبوونی ئایدیۆلۆژیی هاتووەتە پێشەوە – ئەمجارەیان لەنێوان بەها ڕۆحییەکانی چین-ڕووسیا و لیبڕالیزمی ڕۆژاوا (کە پەیوەستە بە هاوسەرگریی هاوڕەگەزبازان، بە یاساییکردنی ماددە هۆشبەرەکان، لەشفرۆشیی و تاکخوازیی بازرگانیی). ئەم کۆمەڵەیە زیاتر بەهێزتر دەبوو بەهۆی گەشەیەکی بێوێنەی هەستی دەستەڵاتی گەورە و چاکسازیی بێئەخلاقی و زیانبەخشانەی ستالینیزم لە ڕووسیا، کە ئێستا پۆتین خەریکە دووریان بخاتەوە و خەریکی گەڕاندنەوەی بەها باڵاکان و ڕێکخستنەوەی خێزان و ئادابی کۆمەڵگەیە، هەروەک پڕۆفیسۆر و فەیلەسووفی گەورەی ڕووس ئەلێکساندەر دووگین لەکتێب و نووسینەکانیدا ئاماژەی پێداوە و پاڵپشتی گەڕاندنەوەی بەهاکان بۆ کۆمەڵگەی ڕووس دەکات. لەم لاشەوە بەهۆی سیاسەتی نابەرپرسانەی ئەمریکا لە هەناردەکردنی کانۆنەکانی ئازادیی و دیموکراسیی ئەمریکی بۆ وڵاتانی پێش سەرمایەداریی.
ئەو نەزمە جیهانییەی ئێستاکە خەریکە پارچە پارچە دەبێت، دوورە لە کامڵبوون و وەشانێکی نوێی شەڕی سارد، کە ئەمجارە بەس ڕووسیا نییە، بەڵکوو چین کە گەورە هێزی ئابووریە، هاتووەتە مەیدانەکەوە و لەم لاشەوە زلهێزی ناوچەی وەک ئێران بەرەو فراوانیی و بەهێزیی کاریگەرەوە دەردەکەوێت، کە ئاسۆی نەزمێکی نوێی جیهانیی دەبینین.
جیهانی یەک جەمسەریی شکستخواردوو دەگۆڕدرێت بە نەزمێکی جیهانیی فرەسەنتریک، کە لەسەر بنەمای چەند ناوەندی گەورەی دەستەڵات دامەزراوە، ناوەندەکانی ئێستای دەستەڵات لە هێزدا یەکسان نین و سیستەمی کۆمەڵایەتیی جیاوازیان هەیە، چین کە لەسەتا ١٦ی بەرهەمی ناوخۆی جیهان بەرهەم دەهێنێت، لە هەموو ڕوویەکەوە لە پێش ئەمریکاوەیە. یەکێتی ئەورووپا (لەسەتا ١٩ی بەرهەمی ناوخۆی جیهان) و ژاپۆن (لەسەتا ٦)، کە دەتوانن ڕۆڵی پێشەنگ لە ئابووریدا بگێڕن.
ڕووسیا بە هاوبەشیی لەگەڵ هەندێک وڵاتی دوای سۆڤیەت ناوەندی دەستەڵاتی خۆی درووست دەکات. بەهرەمەندە لە پێگەی ئەتۆمیی و بەهێزکردنی هێزە گشتییە ناوچەیییەکان، لەسەتا ٣ی بەرهەمی ناوخۆی جیهان.
درووستکردنی هاوپەیمانییەکی سەربازیی-سیاسیی لەنێوان بەڕازیل، ئەفریقای باشوور، وڵاتانی ئاسیان و ئێران کە ڕەنگە لە داهاتوودا دابمەزرێت، ئەوە دەبێتە تەحەددایەک بۆ ڕۆژاوا و ناتۆ.
لە دەیەی ڕابوردوودا دونیای فرەسەنتەریی دیسان دەستی بە دابەشبوون کرد بەسەر گرووپە دژبەیەکەکانی وڵاتاندا.

هێلێکی دابەشبوون لەنێوان ڕووسیا و ناتۆ/یەکێتیی ئەورووپادایە لەسەر گەورەکردنی ئەم دووەمیان بەرەو ڕۆژهەڵات و بەرنامەی بەرگریی هاژەکی ئەورووپی، بەهۆی ڕووداوەکانی ئۆکرانیا زیاتر قووڵتر بووەوە. هێلێکی دیکەی گرژییەکان لەنێوان چین، ئەمریکا و هاوپەیمانە ئاسیایییەکانیدا دەڕوات، لەکاتێکدا بەدوای هەژموونی سەربازیی و سیاسیدا دەگەڕێن لە بەشی ڕۆژاوای ناوچەی ئاسیا، زەریای هێمن و کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوە سرووشتییەکان و ڕێگەکانی گواستنەوەیان و کاریگەریییان لە بڕیاردانی دارایی و ئابووریدا، بەمەش ئاڵۆزیی، تێکدانی عوورف، تێکشکاندنی یاساکانی نێودەوڵەتیی و نەزمی جیهانیی بەدوای خۆیدا دەهێنێتکە ئەمریکا خەریکە هەموو یاساکان و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان تێدەپەڕێنێت و ئەوەی لەبەرژەوەندی خۆی نەبێت رەتی دەکاتەوە و پابەندی نابێت.

 

وتاری زیاتر