کۆتای مێژووە وەهمیەکەی زایۆنی و ڕووخانی پایەکانی هەواڵگری و سیاسی

لە لایەن فەرمان محەمەد - ئیتاڵیا/ زانکۆی بۆڵۆنیا08/07/2024

کۆتای مێژووە وەهمیەکەی زایۆنی و ڕووخانی پایەکانی هەواڵگری و سیاسی
ئێمە شایەتحاڵی پڕۆسەیەکی مێژوویین یان وردتر بڵێین؛سەرەتایەک کەناوەڕۆکی پیلانی زایۆنیی و دەزگەی هەواڵگری وسوپا و ئاسایشی هەڵماڵی و لێکەوتەکانی پێدەچێت بەڕووخانی زایۆنیزم بگاتە لووتکە.
ئیسڕائیلیەکان توانیان دامەزراندنی ئیسڕائیل نەک وەک لەناوبردنی گەلێک بەڵکوو وەک بنیاتنانی ئاسکێک لە جەنگەڵدا نیشان بدەن و هەمیشە خۆیان وەک قوربانیی نیشانداوە بۆ ئەوەی سەرنجی دونیا ڕابکێشن و درێژە بە داگیرکاریی، جینۆساید و  و تاوانکاریی بدەن، لەژێر پەردەی بەرگریی لەخۆ کە هەر لە سەرەتاوە بووە بە بەشێکی ڕۆتینی ژیانیان.
سەرکردە زایۆنیستەکان بە گەڕاندنەوەی ترس، زەبر و زەنگی ڕفاندنی پەیوەست بە ئەزموونە نەرێنییەکانی ڕابوردوو و ئێستای گەلی جوو، پشتیوانیی بەردەوامی دانیشتووانیان بۆ سیاسەتی شەڕانگێزانە، فراوانخوازیی، هەژموونخوازیی، جینۆساید،داگیرکاریی، پەلاماردان و تیرۆری نێودەوڵەتیی مسۆگەر کرد و گەندەڵیی و هەوڵە تاوانکارییەکانی دیکەیان لە لێکۆڵینەوەی گشتیی پاراست، بە بێدەنگکردنی دەزگەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و دەستەبژێری دەستەڵاتی وڵاتان و جیهان لەڕێگەی بەرتیل وبەکارهێنانی ئامرازەکانی بێدەنگکردنی بەرپرسەکانی جیهان بە درووستکردنی کەیسی ئابڕووبەر، کوشتن، کودەتا و زۆرجار بەکارهێنانی یاسا یان ئامرازی دیموکراسیی نامەشروع بۆ لەدەستەڵاتلادانی ئەوانەی لەگەڵ بەرژەوەندیەکانیان ناگونجێن،هەروەک دوای ڕووخانی ڕژێمی موبارەک لەمیسر بینیمان بەکودەتا بەسەر شەرعییەت و دەستەڵاتی محەمەد مورسی و هەروەها لە پاکستان بە بەکارهێنانی زۆرینەی پەڕلەمانی ساختە و لەکارلادانی عمران خان کە بۆ پاراستنی دۆخی ستەمکاریی تووندوتیژیی ئیسڕائیل و فراوانکردنی خاک و کۆڵۆنیکردن، زایۆنیستەکان بەشێوەیەکی هەلپەرستانە ئایدیۆلۆژیای کۆڵۆنیالیزمیان لەگەڵ جووخوازیی تێکەڵ کرد.
بە ئاماژەدان بە ئیختیاری خودایی، دانیشتوانی تووندڕەو و ڕاستڕەوی تووندڕەو هان دراون دەست بەسەر لووتکەی گردەکاندا بگرن لەسەر زەویی فەلەستین و دەرکردنی ئەوانەی لەوێ دەژین و بنکەی نایاسایی پێکبهێنن. ئەم زەوی و داگیرکاریانە دواتر لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە بەهێز دەکرێن و دواجار لەلایەن دەوڵەتی زایۆنیستییەوە بەیاسایی دەکرێن.
 
٧ی ئۆکتۆبەر و کۆتاییی مێژووی داگیرکاریی
لە ٧ی ئۆکتۆبەردا چەکدارانی حەماس دیواری زیندانی غەززەیان شکاند و هێرشێکی ڕێکخراوییان کردە سەر لانیکەم حەوت دامەزراوەی سەربازیی ئیسڕائیل و زیاتر لە ٢٠ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی دەوروبەری. لەو هێرشەدا زیاتر لە 1000 هاووڵاتیی ئیسڕائیلیی، بە هەردوو جۆری مەدەنیی وسەربازیی، هەروەها دەیان هاووڵاتی بیانیی کوژران. نزیکەی ٢٤٠ کەسی دیکەش بە دیل گیران. سوپای ئیسڕائیل بە بێئاگایی و لە پشێوییەکدا، بە پەرۆشەوە وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و بەبێ جیاوازیی تەقەیان لە ناوچە ئازادکراوەکان کرد و لە پڕۆسەکەدا دیلەکانی ئیسڕائیلیان شانبەشانی چەکدارانی حەماس دەکوشتن. هێزەکانی ئیسڕائیل نزیکەی ڕۆژێکیان پێچوو تا هەموو خاکە لەدەستچووەکان کۆنترۆڵ بکەنەوە.
لەهەژموونی وەهمییەوە بۆ چەواشەکاریی دوای هێرشەبێوێنەکەی حەماس، دەزگەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئیسڕائیل هەڵمەتێکی زانیاریی هەڵەی دەستپێکرد بە ئامانجی هاندانی ترس و تووڕەیی و دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی دڕندەیی پشتڕاستنەکراوە. ئەم هەڵمەتە کە چیرۆکی سەربڕینی بەکۆمەڵ وسووتاندنی لەخۆگرتبوو، یارمەتیدەر بوو بۆ گۆڕینی شۆکی جەماوەری ئیسڕائیل بۆ جینۆساید و سەرنجی لە هەڵە سیاسیی،هەواڵگریی و سەربازییەکانی ئیسڕائیل لادا. هەروەها ئەم هەڵمەتە یارمەتی حکوومەتی دا پشتگیرییەکی گشتیی بۆ کۆکردنەوەی بەکۆمەڵ لە یەکەکانی یەدەگ کۆبکاتەوە، کە ئەمەش وایکرد لەشکرکێشیی زەمینیی تەواو بۆ کەرتی غەززە ببێتە مومکین.
دوای ئەوەی ئیسڕائیل پشتیوانیی بێ مەرجی سەربازیی،سیاسیی و دیپلۆماسیی لە سپۆنسەرە ئیمپراتۆرییەکانی لە ڕۆژاوا دەستەبەر کرد و دیارترینیان لە واشنتۆن؛ بە بیانووی بەرپەرچدانەوەی حەماس و ڕزگارکردنی دیلەکان، لەو کاتەوە بە وردی داستیان کردووە بە تیرۆری بەکۆمەڵ و تاوانی جەنگ و جینۆساید بە ڕێنمایی و هاوکاریی دەزگە ئەمنیەکانی CIA ،مۆساد و دەیان بەکرێگیراو و دەزگەی جاسووسی ناوچەکە بە میسر، ئوردەن، ئیماڕات و سعوودیەشەوە.
 
نیشانەکانی داڕووخان
لەڕووی ئابووریی پێناچێت چینی سیاسیی هیچپلانێکی هەبێت بۆ هاوسەنگکردنی دارایی گشتییلەنێوان ململانێ چەکدارییە هەمیشەیییەکان، جگە لەوەیزیاتر پشت بە یارمەتییە دارایییەکانی ئەمریکادەبەستێت. لە چارەکی کۆتاییی ساڵی ڕابوردوودائابوورییەکەی نزیکەی ٢٠% دابەزیووە؛ لەو کاتەوەچاکبوونەوەکە ناسک بووە. بەڵێنی واشنتۆن بە بڕی ١٤ ملیار دۆلار پێناچێت ئەمە پێچەوانە بکاتەوە.

بەپێچەوانەوە، بارگرانیی ئابووریی تەنیا لەو کاتەدا خراپتر دەبێت، کە ئیسڕائیل بەدواداچوون بۆ نیازی خۆی بکات بۆشەڕکردن لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان.
لەگەڵ ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر، لەهەمان کاتدا دەبێتەهۆی ئەوەی بەشێک لە دەستەبژێری ئابووریی و داراییپایتەختەکەیان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی ئیسڕائیل. ئەوانەیبیر لە گواستنەوەی وەبەرهێنانەکانیان دەکەنەوەبەشێکی بەرچاو لە 20%ی ئیسڕائیلییەکان پێکدەهێنن،کە 80%ی باجەکان دەدەن.
نیشانەیەکی تر پەرەسەندنی گۆشەگیریی نێودەوڵەتییئیسڕائیلە، چونکە وردە وردە دەبێتە دەوڵەتێکی پاریا. ئەمپڕۆسەیە پێش ٧ی ئۆکتۆبەر دەستی پێکردووە، بەڵام لەسەرەتای دەستپێکردنی جینۆسایدەوە چڕتر بووەتەوە. ڕەنگدانەوەی ئەو هەڵوێستە بێوێنانەیە، کە دادگەینێودەوڵەتیی و دادگەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان پەسەندیانکردووە. پێشتر بزووتنەوەی هاوپشتی جیهانی فەلەستینتوانی خەڵک هان بدات بۆ بەشداریکردن لەدەستپێشخەرییەکانی بایکۆتدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدانەیتوانی ئاسۆی سزا نێودەوڵەتییەکان پێشبخات.
 
لەم چوارچێوەیەدا، بڕیارەکانی ئەم دوایییەی دادگەیتاوانی نێودەوڵەتیی و پرۆسەکانی دادگەی دادی نێودەوڵەتیی کە ئیسڕائیل تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانیجینۆساید و پابەندی دەکات بە وەی کە دەبێت هێرشەکەیلە ڕەفەح ڕابگرێت و سەرکردەکانی بە تاوانی جەنگدەستگیر بکرێن ئەمە دەبێ وەک هەوڵێک بۆ گوێگرتن لەبۆچوونەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی جیهانیی سەیربکرێت، بە پێچەوانەی بۆچوونی نوخبەی سیاسی. دادگەکان و بڕیارەکانیان و تەنانەت بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشیشهێرشی دڕندانەیان بۆ سەر خەڵکی غەززە نەکردووەتەوەبەڵام بەشدارییان کردووە لە گەشەسەندنی کۆڕیڕەخنەکان کە ئاڕاستەی دەوڵەتی ئیسڕائیل دەکرێن.
لایەنێکی تری بەرەوداڕووخان، لاوازیی سوپای ئیسڕائیلە. گومانی تێدا نییە کە ئیسڕائیل وەک هێزێکی بەهێزدەمێنێتەوە و چەکی پێشکەوتووی لەبەردەستدایە، بەڵامسنوورەکانی لە ٧ی تشرینی یەکەمدا ئاشکرا بوو، لەو کاتەوەئیسڕائیل نیشانیدا کە بە نائومێدییەوە پشت بەهاوپەیمانییەکی ناوچەیی دەبەستێت کە ئەمریکاسەرۆکایەتیی دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە دژیئێران، کە هێرشە هۆشدارییەکەی لە مانگی نیساندانزیکەی ١٧٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەگەڵ مووشەکیبالیستیکی و ڕێنماییکراو جارێکی تر شکۆی ئەو هێزەی شکاند کە لە ١٩٦٧ ەوە تارمایی ولاتانی نەوچەکەو عەرەبیە. پڕۆژەی زایۆنیستیی زیاتر لە هەموو کاتێک پشت بەگەیاندنی خێرای بڕێکی زۆر لە پێداویستییەکانیئەمریکییەکان دەبەستێت، کە بەبێ ئەوپێداویستییانە تەنانەت ناتوانی شەڕی سوپایەکیبچووکی گەریلایش بکات چ بگات بە شەڕێکی ناوچەی بەرفراوانی فرە لایەنی.
 
ئێستا تێڕوانینێکی بەرفراوان هەیە بۆ نائامادەیی و بێتوانایی ئیسڕائیل لە بەرگریکردن لە خۆی لەنێودانیشتوانی وڵاتەکەیدا. ڕەنگدانەوەی قەبارەی ڕەشبینییەسەبارەت بە سوپا کە لە بەرانبەردا دابەشکارییەسیاسییەکانی ناو ئیسڕائیل قووڵتر کردووەتەوە.
بۆ زیاتر لە ٥٦ ساڵ، ئەوەی ناوی لێندرا "پڕۆسەیئاشتیی" پڕۆسەیەک کە بەرەو هیچ شوێنێک نەڕۆیشت، لە ڕاستییدا زنجیرەیەک دەستپێشخەرییئەمریکی-ئیسڕائیلیی بوو کە داوا لە فەلەستینییەکان کرا کاردانەوەیان بەرانبەریان هەبێت. ئەمڕۆ تەواوی شتەکان گۆڕاوە و فەلەستینییەکان دەتوانن ڕوانگەی خۆیان بۆناوچەکە بخەنەڕوو، داوا لە ئیسڕائیلییەکان دەکرێتکاردانەوەیان هەبێت. ئەمەش یەکەمجارە، لانیکەم بۆچەندین دەیە، کە بزووتنەوەی فەلەستین پێشەنگایەتیبکات لە دانانی پێشنیارەکانی بۆ فەلەستینێکی پاش کۆڵۆنیالیزم و غەیرە زایۆنیستی یان هەر ناوێک کە ئەوقەوارە نوێیە بێت.
 
داڕمانی ئیسڕائیل بووەتە شتێکی حەتمیی. چونکە خەڵکدەرک بەوە دەکەن کە هەوڵی سەتەیەک بە سەرۆکایەتییبەریتانیا و دواتر ئەمریکا بۆ سەپاندنی دەوڵەتی جوو،بەسەر وڵاتێکی تردا، هێواش هێواش کۆتاییی دێت. ئەوەندە سەرکەوتوو بوو کە کۆمەڵگەیەکی ملیۆناندانیشتووی درووستکرد، کە ئێستا زۆربەیان نەوەی دووەم و سێیەمن. بەڵام هێشتا بوونیان پەیوەستە بەوانی ترەوە بۆ بەردەام بوون کە بە تووندوتیژی ئیرادەی خۆیان بەسەرملیۆنان خەڵکی ڕەسەندا دەسەپێنن، بەسەر ئەوانەدا کەهەرگیز دەستبەرداری خەباتی چارەنووسی خۆیان و ئازادییلە نیشتمانەکەیاندا نەبوون.

وتاری زیاتر