جەنگی خەونەکان و پلانی لەخەودا گیران

لە لایەن فەرمان محەمەد - ئیتاڵیا/ زانکۆی بۆڵۆنیا07/10/2024

جەنگی خەونەکان و پلانی لەخەودا گیران
راستی، ئەفسانە، پڕوپاگەندە.  
٧٠ ساڵ وەهم و واقیعی پلانی لەخەودا گیران.
پلانی لەخەودا گیران
ئیسرائیلییەکان بەشێوەیەکی نائاسایی لەخەودا گیران، سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل یەکێکە لە بەهێزترین هێزی سەربازیی ناوچەکە؛ کامێرای ئەمنیی سەرسنوور، بوونی کارمەندانی هەردووک کۆمپانیای شین بێت و مۆساد لە مەیدانەکەدا، هەستەوەری وێنەگرتنی گەرمیی/ جووڵەی پێشکەوتوو و تەنانەت سیاجکردنی سنووری ئاڵۆز.

٧ی ئۆکتۆبەر هەموو ئەو ڕووکەشە ساختانەی ڕاماڵی کە نزیک ٧٠ ساڵە بەرگی پۆڵاینی ساختەیان کردووتە بەر بووکەڵۆکەیەکی ناسک و بە مکیاجی پۆڵاین ڕایان زاندۆتەوە. هێرشی ٧ی تشرینی یەکەم بە زیاتر لە ١٠٠٠ هەزار چەکدار و کۆماندۆی فیدائی و هێرشی زەمینی, دەریایی و ئاسمانی بە فرۆکەی هانگ گلایدەر و هەزاران مووشەک و ڕاهێنانی چەندان ڕۆژ و مانگ لە ژێر چاودێری چڕی ئاسمانی و تەکنەلۆژی بەرز و گەمارۆی سنوری لە ئیسڕائیل تا میسرو سیخوری ئیسڕائیلی و میسری و ناوچەی دەرخەری شکستی دەزگا هەواڵگری و ئەمنیەکانی ئیسڕائیلە و تێکشکێنەری هەموو ئەو وەهمە درۆینیە دروستکراوانەیە کە لە دووای شەڕی ٦ ڕۆژەی عەرەب ئیسڕائیل بوبوە مۆتەکە و دێوەزمەی ناوچەکە.

بەڵام هێرشەکە زیاتر شۆککەرە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی:
 - قەبارە و خێرایی هێرشەکە؛ گەورەیی هێرشەکە لەگەڵ جێبەجێکردنی خێرایییدا، میکانیزمەکانی بەرگریی ئیسرائیلی لە دۆخێکی خراپ و بێهیوادا هێشتەوە.
- بێتوانایی هەواڵگریی ئیسرائیل؛ بێتوانایی لە پێشبینیکردن یان بەرپەرچدانەوەی “ئۆپەراسیۆنی لافاوەکەی ئەقسا”، کێشەیەکی قووڵی چەسپاو پێشان دەدات، شارەزایانی هەواڵگریی و سەربازیی باس لەوە دەکەن کە نەیانتوانیووە بچنە ناو تۆڕی پلاندانانی ئاڵۆزەوە، کە لەلایەن حەماسەوە دارێژراوە.
- وەهمی ئەتۆمیی ئێران؛ هەندێک لە شارەزایان پێیانوایە کە ئیسرائیل ئەوەندە بە تەواویی سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی ئێران و هەوڵەکانی پووچەڵکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامیی بووە، کە حەوشەی ماڵەکەی خۆی پشتگوێ خستووە. ئەمە خەڵکی خستووەتە ناو هەستێکی ساختەی ئاساییشەوە.
- وردبینیی هێرشەکە؛ وردبینیی هێرشەکە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئیسرائیلی شۆککرد و پلانی وردی پشت هێرشەکە دڵنیاییی ئەوە دەدات کە هەم هەماهەنگ و هەم بە تەواویی چاوەڕواننەکراو بووە، کە ئیسرائیی لە زۆرترین حاڵەتی لاوازیدا گرت.

شکستەکە زیاتر سەرنجڕاکێشە بەو پێیەی کە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، سەرچاوەیەکی بەرچاو بۆ چاودێریکردنی کۆمەڵگەی فەلەستین و لەنێویاندا حەماس، لەڕێگەی تۆڕەکانی سەرچاوەی مرۆیی و هەروەها تەکنەلۆژیای چاودێریکردنەوە تەرخان دەکەن. شکستەکە تەنیا لە کۆکردنەوەی هەواڵگرییدا نەبووە، بەڵکوو پێدەچێت بێتوانایییەکی سیستماتیکی هەبێت بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا هەواڵگرییەکان. لە کاتێکدا کە دەزگەکانی وەک مۆساد، فەیلەقی هەواڵگریی و دەزگەکانی ئاساییشیی لە ڕابوردوودا ستایشی سەرکەوتنەکانیان لێدەکرا، بەڵام ئەم ڕووداوە پرسیار و گومانی خستووەتە ڕوو. بەلەبەرچاوگرتنی ناوبانگ، دووربینیی،هەژموون، دەستکراوەیی و ڕەخساندنی ژینگەی نێودەوڵەتیی دەزگە هەواڵگرییەکانی؛ بە تایبەت مۆساد، ئێستا لەژێر پرسیاردان و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.

فرمان محمد
زانکۆیی بۆلۆنیا ئیتالیا

وتاری زیاتر