ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست- ناوەندی هەڕەشە و ململانێکان

لە لایەن فەرمان محەمەد - ئیتاڵیا/ زانکۆی بۆڵۆنیا25/06/2024

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست- ناوەندی هەڕەشە و ململانێکان

ململانێ مۆدێرنەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدابەردەوامن و تووندوتیژیی بۆ دوورترین شوێنەکانی ناوچەکە بڵاوبووەتەوە. هێرشی ٧ی تشرینی یەکەم لەلایەن حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل و دواتر بۆردومانکردنی غەززە، ململانێ بەستووەکانی مێژووی ورووژاندەوە، کە ئێستا کاردانەوەی لە هەموو جیهاندا هەست پێدەکرێت.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تا شانشینی مەغریب درێژ دەبێتەوە و بە شێوەیەکی نەریتیی بە میسر و ناوچەکانی دراوسێی عەرەبستان، ئەنادۆڵ و ئێران پێناسە دەکرێت. ئێستاکە ڕووبەرەکەی لە میسر، تورکیا و قوبرسەوە لە ڕۆژاواوە تا ئێران و کەنداوی فارس لە ڕۆژهەڵاتەوە تا یەمەن و عوومان لە باشوور دەگرێتەوە. زۆربەی دەوڵەتانی پێکهێنەر بە پلەی جیاواز بەدەست کێشە و نایەکسانی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی نەتەوەیی و ناوچەیی دەناڵێنن. ناوچەکە بەردەوامە لە ئەزموونکردنی هەڕەشەکان کە لە تووندڕەویی و توونداژۆیی، گرژیی و ناکۆکی نێوان دەوڵەتان، هەڵچوونە نیشتمانیی و دەستێوەردانی زلهێزەکانسەرچاوە دەگرن. ڕەنگە ئەمە بۆ داهاتوویەکی نزیک بەو شێوەیە بمێنێتەوە، مەگەر ڕێکخستنەوەی بەرچاوی هێزەکان و بەشداریکردنی زلهێزەکانی جیهان هەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسۆی سەقامگیریی و ئاساییشی فراوانتر لەسەر ئاستی دەوڵەت و ناوچەیی، کە ئەمەش ئاسۆیەکی دوورە. بەرژەوەندییە جیۆپۆلەتیکیی و جیۆستراتیژییە ناکۆکەکان، جیاوازیی تائیفییەکان، بەهەمان شێوە دژوار و هەڕەشە لەسەقامگیرییجیهانیی دەکەن.
 
سەرچاوەی هەڕەشەکان
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەوڵەمەندە بە نەوت و لەڕووی ستراتیژییەوە گرنگە، بەڵام لەهەمان کاتدا بەهۆی ململانێکانەوە وێران بووە، هەنووکە ئاڵۆزترە لە دوای ڕاپەڕینەکانی لایەنگری دیموکراسیی 'بەهاری عەرەبیی' دە ساڵ لەمەوبەر و هاتنی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران چل ساڵ لەمەوبەر. لەم دوایییانەدا هەندێک نیشانەی باشتربوونی پەیوەندییەکانی ناوچەکە بە تایبەتی لە نێوان تورکیا و ئیسڕائیل، تورکیا و ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبیی و سعوودیە دەرکەوتووە. تاران و ڕیازیش خەریکی نزیک بوونەوە و وتووێژن. بەڵام هێشتا هەرێم لەژێر چنگی چەندین تەحەددای جددیدایە. هەندێکیان لە پێشهاتەکانی ئەم دوایییە سەرچاوە دەگرن، لەکاتێکدا هەندێکی تر ڕەگ و ڕیشەی خۆیان لە گۆڕاوە تەقلیدییە قووڵەکاندا هەیە.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردرێژایی مێژوو بەردەوام بووە لە بەرهەمهێنانی گرووپی توونداژۆ، ئەمەش بەرهەمی زلهێز، خۆسەپێن و دکتاتۆرەکانی ناوچەکەیە.
ئێستا عێراق، سووریا، یەمەن و لیبیا، کە بەهۆی شەڕەوە تێکچوون، بەشێوەیەکی بەرفراوان کراوەن بۆ چالاکییەکانی ئەو جۆرە گرووپانە. هەریەک لە داعش و قاعیدە لە هەموو ئەم وڵاتانەدا لەسەر زەمینەیەکی بەپیتن لە بەرانبەر حکوومەتی لاواز، پارچەپارچەبوونی سیاسیی، ململانێکان کە بەهۆی فەرمانە ناوخۆیی یان دەرەکییەکانەوە سووتەمەنییان پێدەدرێت، نایەکسانی کۆمەڵایەتیی-ئابووریی، دابەشبوونی تائیفیی، هەژاری و بێکاری بە تایبەتیی لەنێو گەنجان و فەزای سانسۆرکراو. ئەوان لە ناوچەکانی نائارامیی و ململانێدا گەشە دەکەن.
 
کۆمەڵگەی سەربازیی پیشەسازیانەی ئەمریکا و هۆکاری ئاڵۆزیی ناوچەکە
بوونی درێژخایەن و باڵادەستیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وایکردووە خۆی و تەنانەت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەوەندە ڕاهاتووبێت بە ڕوانگەیەکی سەربازیی بۆ دووپاتکردنەوەی سەرکردایەتیی ئەمریکا، کە وڵات ناتوانێت بیرکردنەوە یان مامەڵەی جێگرەوە بەشێوەیەک بکات، کە بتوانێت دۆخەکە سارد بکاتەوە.
تەقینەوەی چەند خاڵی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ململانێکانی سەرەتایی کەرتی غەززەوە تا قەیرانی دەریای سوور و دوایین لێدانەکان، سەرێشەی بۆ کۆشکی سپی درووستکردووە، لە کاتێکدا یەک سوودمەندی هەیە - کۆمەڵگەی سەربازیی-پیشەسازیانەی ئەمریکا، 'لی هەیدۆنگ'، مامۆستای زانکۆی کاروباری دەرەوەی چین گوتی: مەیلی سیاسەتی ئەمریکا بۆ خزمەتکردنی کۆمپلێکسی سەربازیی-پیشەسازیانە ناگۆڕێت؛ ئەوە بەدبەختییە بۆ وڵات و جیهان.
بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، فرۆشی چەکی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی دارایی 2023دا بە ڕێژەی 16% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 238 ملیار دۆلاری پێوانەیی، بەهۆی بەرزبوونەوەی داواکارییەکانیش بەهۆی ململانێ سەربازییە گەورەکانی جیهانەوە، لە کاتێکدا ئەمریکا وردە وردە کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدەست دەدات، بەڵام 
هێشتاش ئەمریکا بە بیرکردنەوەیەکی هەژموونخوازانەوه بیردەکاتەوە.
 
گرژیی و ناکۆکیی نێوان وڵاتان
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی فراوانی ڕکابەریی و ململانێکانە. جگە لە ناکۆکی بەردەوامی ئیسڕائیل و فەلەستین، کە بووەتە هۆی چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی کوشندە، دوایینیان لە ٧ی ئۆکتۆبەر مەترسیی گۆڕینی دوژمنایەتییەکانی ئیسڕائیل و ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تەواو ناتوانرێت بەکەمتر ببیندرێت.

سەرەڕای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان تاران و ڕیاز لەم دواییانەدا لەڕێگەی نێوەندگیریی عێراقەوە، بەڵام هێشتا هەردوولا جیاوازیی ئایدیۆلۆژیی و جیۆپۆلەتیکیی بنەڕەتییان لەخۆگرتووە،کە ناتواندرێت چاوەڕێی ئەوە بکرێت بە ئاسانیی کەم ببێتەوە.
لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە عێراق، سووریا، یەمەن و لووبنان، لە ڕکابەریی یان لە ململانێی بە وەکالەتدا گۆشکراون و بەدەست نەبوونی پەیوەندیی فەرمییەوە دەناڵێنن.
لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئێرانی ئیبراهیم ڕەئیسیی پیاوی ئایینیی، کە پێدەچێت لە هەمان کتێبی سیاسیی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئێرانەوە سیاسەت بکات، تاران و ڕیاز مەیلیان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان نیشانداوە. بەڵام ڕیاز لەگەڵ بەشێک لە هاوبەشە سعوودییەکان لە ئەنجومەنی هاوکارییکەنداو، هێشتا ئێران وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینێت. ئەمەش ڕۆڵی گرینگی هەبووە لە پاڵنانی ڕیاز بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی نافەرمیی لەگەڵ ئیسڕائیل، ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبیی و بەحرەین، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی جوولەکە لە بەرەیەکی یەکگرتوو دژی ئێران.
 
ئیسڕائیل و ئێران لە شەڕێکی سێبەردا گۆش بوون
ئیسڕائیل هێزەکانی ئێران و هێزەکانی هاوپەیمانەکانی ئێران، حزبوڵڵا و ڕژێمی بەشار ئەسەدی لە سووریا، لووبنان و هەروەها زانا و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەڕێگەی هێرشی ئەلیکترۆنیی و کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی کردووەتە ئامانج. ئێران لەهەر شوێنێک کە بتوانێت سەروەت و سامانی ئیسڕائیل یان پەیوەندیدار بە ئیسڕائیلەوە، لەوانەش کەشتی و بەرژەوەندیە جیاوازەکانی دەکاتە ئامانج، لە هەمان کاتدا پشتگیریی لە حزبوڵڵا و تاقمی ئیسلامیی فەلەستینی حەماس دەکات وەک هێزی بەرخۆدانی ترسناک بەرانبەر بە ئیسڕائیل. ئەگەر دانوستانەکانی نەتوانن ڕێککەوتنێک بەرهەمبهێنن، ئەوا دۆخی باو هەڵگری هەڕەشەی شەڕی ئیسڕائیل و ئێرانە یان بە مەبەست یان بە هەڵە حیسابکردن، کە نەک تەنیا بۆ دوو ڕکابەرەکە، بەڵکوو بۆ ناوچەکە و دەرەوەیش کارەساتبار دەبێت. سەرەڕای خواستی ئیدارەی بایدن بۆ دوورکەوتنەوە لە بەشداریکردنی ئەمریکا لە شەڕێکی لەو شێوەیەدا، لە ئەگەری سەرهەڵدانی ململانێیەکدا واشنتۆن بە پێویستی دەزانێت پشتگیریی لە دەوڵەتی جوو بکات بەپێی ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیی ئەمریکا و ئیسڕائیل. دەکرێت چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە ڕووسیا و چین دۆزی هاوبەشی دژە ئەمریکا لەگەڵ ئێران وەک دۆستی ستراتیژیی نزیکیان بکەنە ئامانج.
هەروەها چەندین گرژیی و ناکۆکیی دیکەی نێوان دەوڵەتەکان هەن، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکەدا، بۆ نموونە لەنێوان میسر و تورکیا لەسەر لیبیا، یان مەغریب و جەزائیر لەسەر بیابانی ڕۆژاوا، یان میسر و سوودان لەسەر لە ڕووباری نیل. بەڵام ئەگەری گەشەکردنی هەریەکێکیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گەورە بۆ داهاتوویەکی نزیک تا ڕادەیەک کەم دەردەکەوێت. بەڵام ناتواندرێت هەمان شت سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسڕائیل و ئێران، کە زۆربەیان خۆجێیی بوون بگوترێت.
 
ئاسۆ و ئاڵنگارییەکان
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانێت شەڕێکی گەورەی دیکە بکات، بەڵام ڕەگی شەڕێکی دیکەی فرەبەرەیی لە ناوچەکەدا گەشە دەکات.دەکرێت ڕووبەڕووی شەڕێکی جیهانگۆڕین ببینەوە. ئەگەر ئەو تووندوتیژییەی ئێستا کە زیاتر لە ٣٠ هەزار فەلەستینیی لە غەززە بوونەتە قوربانیی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا بڵاوبێتەوە، ئەوا ژمارەی کوژراوان و وێرانکارییە درێژخایەنەکانی ناوچەکە بێوێنە دەبێت.
زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نائومێدییەوە هەوڵی چاکبوونەوە و پاراستنی هەندێک سەقامگیریی دەدەن دوای دەیان ساڵ لە ململانێی گەرمی کوشندە، بە سادەیی ناتوانن شەڕێکی گەورەی دیکە وەربگرن، چ جای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ناوچەیی فرەبەرەیی و فرەلایەنی وەک ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەی کە لە ئارادایە.
ئەگەر ململانێی ئێستای غەززە بۆ گەلانی دیکەش تەشەنە بکات، بێگومان ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات و بەشێک لەو پێشکەوتنانەی کە لە ساڵانی ڕابوردوودا بەدەستهاتوون پێچەوانە دەکاتەوە. ئەو بۆشایییە ئەمنییانەی کە شەڕێکی گەورەی ناوچەیی بە ناچاریی درووستی دەکات، دەتوانێت گرژییە جیۆپۆلەتیکیی و تائیفییە ڕەگداکوتاوەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵبگیرسێنێت و بانگهێشتی تووندوتیژیی نوێ بکاتەوە.
ئێستا ئیسڕائیل لە وەڵامی ٧ی ئۆکتۆبەردا دەستی بە شەڕی نایاسایی خۆی کردووە. بە پێچەوانەی هەموو بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە کۆمەڵ سزای فەلەستینییەکانی غەززە دەدات،بەهۆی کردەوەکانی حەماسەوە. گرنگی بە چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی ململانێکان و شکاندنی سووڕی تووندوتیژیی نادات.
ئەگەر ئیسڕائیل لەسەر ئەم ڕێگەیە بمێنێتەوە و ململانێیەکی نوێی فرەلایەنیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستپێبکات، دەرەنجامەکانی بۆ ئیسڕائیلییەکان، فەلەستینییەکان، وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان بە گشتیی پڕ کارەسات دەبێت.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پێویستی بە کردار هەیە و پێویستە لە ئێستاوە هەنگاو بنێت. ئێمە چوارچێوەیەکی کاتیی زۆر کورتمان هەیە بۆ ئەوەی دڵنیا بین، کە هەڵەکانی ڕابوردوو دووبارە نەکەینەوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەودیو کابووسە خەیاڵنەکراوەکەی غەززە، پاڵ بنێین بۆ قۆناغێکی دیکەی مردن، تووندوتیژیی و ئازاری بێمانا، ڕەوتێک کە لە وڵاتان دەتوانن گرنگترین هەنگاو کە جیهان پێویستی پێیەتی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە شەڕێکی گەورەی دیکە لە ناوچەکەدا، کە ئەمەش کۆتاییهێنانە بە شەڕی بەردەوامی ئیسڕائیل دژی فەلەستینییەکان. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانێت شەڕێکی گەورەی دیکە بکات، بەڵام ماوەیەکی درێژ بە بێدەنگییسەیری ئەو ململانێ تێکشکێنەرانە ناکات.

وتاری زیاتر