ئەمریکا و ئیسڕائیل تێکشکێنەری شکۆی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتیەکان

لە لایەن فەرمان محەمەد - ئیتاڵیا/ زانکۆی بۆڵۆنیا18/04/2024

ئەمریکا و ئیسڕائیل – تێکشکێنەری شکۆی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتیەکان

کێ تیرۆرستە: ئەوەی لەگەڵمان بێت دۆستمانە و ئەوەی لەگەڵمان نەبێت دوژمنە، ئەمە ئەو جیۆپۆلەتیکییەیە، کە ئەمریکا لە ساڵانی هەشتاکانی سەتەی ڕابوردوودا گرتیەبەر، بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ موجاهیدینی ئەڤغانستان، کاتێک ئەوان پیاوی جیۆپۆلەتیکیی بەسوود بوون لە شەڕی بەوەکالەت دژی یەکێتییسۆڤیەت.
بەدرێژایی دەیان ساڵ ئەمریکا پشتیوانی تیرۆر، نازیی و دیکتاتۆرە جینۆسایدکارەکانی کردووە، بە دروستکردنی بەرەی دۆست و دوژمن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و کێشەی ئێران و وڵاتانی عەرەبی بۆ ساخکردنەوەی چەکەکانی تاکوو سوود بە کۆمەڵگەی پیشەسازیی سەربازیی ئەمریکا بگەیەنن. ئەگەر حەماس شەڕی دوژمنە جیۆپۆلەتیکییەکانی ئەمریکای وەک ڕووسیا، چین یان ئێران بکردبووایە، مێدیای ڕۆژاوا، حەماسیان وەک ئازادیخواز دەناساند و شکۆمەندیان دەکرد. حەماس نە لە NED پارە وەردەگرێت، نەچەک لە CIA و نە پڕوپاگەندەی ئازاد لە CNN وەردەگرێت.
بۆ زیاتر لە دە ساڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوانەش ئیسرائیل،پشتگیریان لە داعش دەکرد. لەچاویی ئەوان هەموو گرووپێکی ئازادییخواز تیرۆرستە، بەڵام ئەگەر خزمەت بە بەرژەوەندیی خۆیان بکات دەگۆڕێن بۆ "یاخیبووی میانڕەو" کە دەتوانن ملیاراندۆلار، چەک، مەشق و ڕاهێنان لە سی ئای ئەی وەربگرن.
 
دەکرێت لێرەدا بپرسین ئاخۆ کێ تیرۆرستە؟
تاوان دژی مرۆڤایەتیی، جینۆساید و دڕندەیی ئیسڕائیلهەموو سنورە ئەخلاقیی، ئایینیی، یاسایی و مرۆییەکانیتێپەڕاندووە. بەڵام ئەم دۆخە و ئەو تێکشکانە گەورەیەیسووپا و ڕووخانی هەژموونی دەزگە ئەمنییەکانی، کە زیاترلە ٧٠ ساڵە خەریکی بنیاتنان و پێشخستنیەتی، هەرگیزناگەڕێتەوە بۆ پێش ٧ی ئۆکتۆبەر، ڕاستە هەر نەتەوەیەکمافی بەرگریی لە خۆی هەیە، کە دەبیت بەپێی یاسانێودەوڵەتییەکان، یاسای نێودەوڵەتی نەریتیی و ڕێزگرتنلە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت. ڕێز لە مادەی ٢یبڕگەی ٤ و مادەی ٥١ی چارتەری نەتەوەیەکگرتوەکان بگرن، هەروەها پابەندبن بە ڕێککەوتننامەکانی جنێڤی ساڵی ١٩٤٩و پەیماننامەکانی لاهای ساڵی ١٩٠٧، هەروەها بنەماکانییاسای ڕۆمای دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی. بەڵام ئێستائەو کارە دڕندانەیەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی دەدات،پێچەوانەی هەموو بەها، یاسا نێودەوڵەتیی و مرۆییەکانن، کەئەمەش هانی وڵاتانی ناوچەییی دەدات کە بەدوایی چەکیپێشکەوتوو و هاوپەیمانی نوێدا بگەڕێن، تاکوو قەرەبوویئەو پێگەلاوازەیان بکەنەوە، کە وڵاتیکی ٧ ملیۆنکەسیی، تەحەددای دەیان وڵاتی ئیسلامیی و ناوچەییدەکات و هەموو یاساکان تێکدەشکێنێت بۆ چاوترساندنکردنینەیارانی بەبیانویی پاراستنی ئاساییشی نەتەوەیی و  مافی بەرگریی لەخۆکردن
ئەمەش دۆخەکە قووڵتر و برینەکان بەساڕێژنەکراوییدەهێڵێتەوە، بەپێچەوانەی بیرکردنەوەی ئیسرائیل کەوێرانکردنی غەززە وەک گەڕانەوەی شکۆ بۆ ئیسرائیلدەبینێت. ڕاستە لە ساڵی 1967وە بەهۆی شەڕی شەشڕۆژەی عەرەب - ئیسرائیل، شکستی وڵاتانی عەرەبیی،ئیسرائیلی کردووەتە خاوەنی بەهێزترین سووپا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەورەترین هەژمووندار لە بەسەر ناوچەکەدا، هاوکات هەندێک لە سەرکردە عەرەبەکانیشهاوویستی ئیسرائیلن و ئیسرائیل پشتگیریی مانەوەیانلەدەستەڵاتدا دەکات.
سەرەڕای ئەوەی کە ئیسرائیل دەزگەیەکی گەورە و ترسناکی هەواڵگریی جیهانیی مۆسادی هەیە و بەبەهێزترین سووپای ناوچەکە و هێزێک لە شکاننەهاتووناسراوە، بەڵام 7ی تشرینی یەکەم، گەورەترین و ترسناکترین دەزگە ئەمنیەکانی دونیای شۆک کرد. ڕووداوەکەبە جیهانی ڕاگەیاند، کە هیچ وڵاتێک بۆ هەمیشە بەبەهێزیی نامێنێتەوە. هەرچەندە ئیسرائیل دەتوانێتغەززە وێران بکات و داگیری بکات، بەڵام بە خەمڵاندنی ئەم ڕووداوە، ئەوە گۆی زەوی هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ پێش ٧یتشرینی یەکەم. ناوبانگ و هەژموونی پێشووی مۆسادهەرگیزناگەڕێتەوە بۆپێش ئەم ڕووداوە، کە لەسەر دەستیوڵاتێک نا، بەڵکوو لەسەر دەستی گرووپێکی دەیان ساڵگەمارۆدراوەوە.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کە ئیسرائیللەڕێگەی گەمارۆدانی خاکی غەززەوە، تاوانی جەنگ وسزادانی بەکۆمەڵ ئەنجام دەدات. هاوکات کۆمیتەینێودەوڵەتیی خاچی سووریش بەهەمان شێوە هاوڕایە.
ئەو مەرجانەی کە لەلایەن دەستەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە بۆدانیشتوانی شاری غەززە دەرچووە، بۆ ئەوەی دەستبەجێماڵەکانیان بەجێبهێڵن، لەگەڵ گەمارۆدانی تەواوەتیی،بەڕوونی ڕەتکردنەوەی خۆراک، ئاو و کارەبایان لەگەڵ یاسامرۆیییە نێودەوڵەتییەکان ناگونجێت.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی ڕایگەیاندووە، کە"هێرشی نایاسایی ئیسرائیلی بەڵگەدار کردووە،لەوانەش هێرشی بێ جیاوازیی، کە بووەتە هۆی کوژرانیبەکۆمەڵ، کە دەبێت وەک تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەیانلەگەڵدا بکرێت".
هاوکاتیش هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە کە "چەندینتاوانی جەنگ لە ئیسرائیل و فەلەستین ئەنجامدراون و بەردەوامیشیان پێدەدرێت.

وەزارەتی تەندرووستییفەلەستینیش لە غەززە، کە لەلایەن حەماسەوەبەڕێوەدەبدرێت ڕایگەیاندووە، کە لە ئەنجامی هێرشیئیسرائیلدا زیاتر لە هەشت هەزار کەس بوونەتە قوربانیی، کەزۆرینەیان منداڵن.
هەندێک لە گرووپەکان لەوە زیاتر ڕۆیشتوون و ئیسرائیلیان بە جینۆسایدکار تۆمەتبار کردووە، هەرچەندەپارێزەران دەڵێن؛ ئەوە تاوانێکی قوورسترە، کە بەپێی یاسانێودەوڵەتییەکان بسەلمێندرێت. لێرەوە بە لەبەرچاوگرتن و خستنەڕووی تاوانەکان دەکڕێ بپرسین ئاخۆ تیرۆرست کێیە؟ یان کێ تیرۆرستە؟

وتاری زیاتر